لەسەر نزم بونەوەی پلەكانی گەرما و بەستین ئاوی ڕادێتەر، هۆشداری دەدرێتە شۆفێران و ئەندازیارێك ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئاوی ناو بزوێنەر بیبەستێ زیانی زۆر بەر بزوێنەر دەكەوێت.
ئەندازیار دانا كەریم ڕێنماییەك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات و ڕایگەیاند: بەھۆی دابەزینی پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفری سەدی، ئەو ئۆتۆمبیلانەی ئاوی ئاسایی تێدایە پێویستە زۆر ئاگاداربن چونكە ئەگەری زۆرە ئاوی ڕادێتەر و ناو بزوێنەر بیبەستێ.
ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە پێش خستنەكاری ئۆتۆمبیل سەیری ڕادێتەر بكرێتەوە بۆ دڵنیابونەوە لە نەبەستنی ئاوی ناو ڕادێتەر بە تایبەت ئەو ئۆتۆمبیلانەی لە دەرەوە پارك كراون و ئەگەر ئاوی ناو بزوێنەر بیبەستێ زیانی زۆر بەر بزوێنەر دەكەوێت.