ژیانی ناتەندروست وەك قەڵەوی و وەرزشنەكردن و خواردنی سووركراوەو جگەرە كێشان و خواردنەوە كحولیەكان و زۆر خواردنی نان و برنج و شەكر.
ئاگاداربن چارەسەرنەكردنی ئەم كێشەیە دەبێتە هۆی دروستكردنی زۆر كێشەی تری تەندروستی بۆ ئەوەی مەترسی كۆبوونەوەی چەوری سەر جگەرتان نەبێت ئەوە باشتر وایە ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكەن بە پێی پێویست:
1. كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كە كاربۆهیدراتی تێدایە وەك نان و برنج و شەكر.
2. خواردنی وەك هێلكەو ماسی و گوێز.
3. وەرزشكردن و دابەزاندنی كێش.
4. دووركەوتنەوە لە خواردنی خۆراكە ناتەندروستەكان.
ڕۆژانە دەتوانن :-
1. سركەی سێوی سروشتی یەك كەوچكی چێشت لەناو دوو پەرداخ ئاو پێش نان خواردن ڕۆژانە سێ جار (ئەوەی گەدەی كێشەی هەیە دوای نان بیخوات).
2. سەوزەكان وەك كەلەرم و كەرەوزو نەعناع و پونگ و كوزەلەو توور.
3. لیمۆی ترش بە توێكڵەوە.
4. شەوان پێش نووستن یەك دانە هەنار یان یەك پەرداخ ئاوی هەناری ترش.
5. بەهاراتەكان وەك یەك كەوچك چایە زەنجەبیل و زەرەدەچەوە.
6. بەیانیان نیو كەوچك چایە ڕەشكەو هەنگوین لەگەڵ سێ پەرداخ ئاو.
7. چای سەوز ڕۆژانە سێ چایە.
(د. بەدر سورچی – پسپۆڕی گیادەرمان)