کەسێتی بەهێزی منداڵ، لەوەرگرتن و بەخشیندا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کەسێتی بەهێزی منداڵ، لەوەرگرتن و بەخشیندا

زۆر گرنگە پەروەردەکاران ئاگاداری ئەم خاڵەبن، چەندە منداڵەکانمان فێری وەرگرتن دەکەین، دەبێت هێندەی ئەوەش فێری بەخشینیان بکەین.
پێویستە ئاگامان لەخۆمانبێت، نەکەوینە داوی ئەوەی هەموو سەرنج و خەیاڵمان لای ئەوەبێت کە، چەندی هێناوە؟ چەندی خواردوە؟ چەندی هەیە؟
ئینجا پێشمان وابێت، بەباشی پەروەردەمان کردووە.
ئەرکی ئێمەیە فێریان بکەین کەژیان تەنها سەرکەوتن نییە، شکستیش بەشێکی سەرەکی ژیانە، لەدەستدانیش هەروەکو بەدەستهێنان ئاساییە.
کەسێتیەک هەر لەسەر بردنەوەو سەرکەوتن ڕاهاتبێت و گومانی وابێت ژیان تەنیا بریتییە لەوانە، کەسێتیەکی ناکامڵ و پێنەگەیشتووە.
دەبێت لەوانەکانی ژیاندا فێریان بکەین کە وەرگرتن بۆئەبەد نیە، بەڵکو کەوەریگرت ئیتر کاتی بەخشینەو بەبەخشینیش هەگبەکەی بەردەوام لەفراوانبوون دادەبێت، بەم شێوەیەش مرۆڤ گەلێکی دانسقە دروست دەکەین بۆ کۆمەڵگەو مرۆڤایەتی.

 

هه‌واڵی گرنگ