سات به‌سات نزیك ده‌بێنه‌وه له كۆتا چركه‌كانی ساڵی 2020 و ماڵئاوایی لێ ده‌كه‌ین... هێدی هێدی هه‌نگاو به‌ره‌و ساڵێكی تری ته‌مه‌ن و ژیانمان ده‌نێین و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین. پێشوازی كردن له هه‌ر شت و بۆنه‌یه‌ك، ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی خۆی ده‌وێت، ناكرێت هه‌موو بۆنه‌كان تێكه‌ڵ بكه‌ین و وه‌ك یه‌ك به‌رێیان بكه‌ین و پێشوازیان لێ بكه‌ین، به‌ڵكو پێویسته سه‌ره‌تا هۆكاری دروست بونی بۆنه‌كه‌و كاره‌كته‌ره ده‌ور گێڕه‌كانی بزانین و بناسین و وانه‌و په‌ندیان لێ وه‌رگرین، بزانین ئه‌م بۆنه‌یه بۆچی هاتۆته ئاراوه؟ وبۆچی بۆته ڕۆژێكی گه‌وره له مێژوودا یا ؟؟ هتد.. یا ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه ئاهه‌نگ و شادی بگێڕین به‌بێ گوێدانه هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی یا به ماته‌م و پرسه... به‌ڕێی بكه‌ین.
لای هه‌موان ئاشكرایه، سه‌ری ساڵی زاینی له‌دایك بونی حه‌زره‌تی مه‌سیح عیسای كوری مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوا له هه‌ردوكیان)، له‌دایك بونی یه‌كێكه له پێغه‌مبه‌رانی(اولوالعزم) ی پایه‌دار.. له‌م بۆنه پڕ شكۆ‌و به‌رزه‌دا ڕۆڵی دایكی(عیسی) زۆر به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت..
خاتو مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوای لێ بێت)، ئه‌م كه‌ڵه ئافره‌ته خاوه‌ن پله‌و پایه به‌رزه، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌بوو له پێناسه كردن بۆ به‌ندایه‌تی له په‌رستگاكاندا، بۆ خوای تاك و ته‌نها و به‌ندایه‌تی ته‌واو ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌نجام ده‌دا، به‌جۆرێك په‌روه‌ردگار ڕێز‌و پله‌و پایه‌ی به‌رز كردبویه‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌ی خۆراكی بۆ بنێرێت و میوانداری بكات، به‌هۆی پاكێتی و زۆر په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگار، جارێكی تر په‌روه‌ردگار پله‌ی به‌رز كرده‌وه‌و كردیه گه‌وره‌ی ژنانی دونیا، وه‌ك له قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێدراوه‌و ده‌فه‌رموێت:( یا مریم ان الله اصگفاك و گهرك و اصگفاك علی نسا‌و العالمین). ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌وپه‌ڕی پاكیزه‌گی ژنێك ده‌رده‌خات كه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌سته‌وه پێشكه‌ش كراوه، بیرمان نه‌چێت هه‌روا ئه‌م پله‌یه به‌ده‌ست نه‌هاتووه، به‌ڵكو مریم زۆر گرنگی به خزمه‌ت كردنی په‌رستگاكان و خه‌مخواردنی بۆ نه‌خۆش و لێقه‌وماوان و په‌یوه‌ندی به‌تینی له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگاردا، كردیه نموونه و ڕه‌مزی پاكیزه‌گی و گه‌وره‌یی ژنانی جیهان له ویست و نیه‌تی دایكی دا كه ناوی نا مه‌ریه‌م مه‌به‌ست پێی پاكێتی و پاكیزه‌یی بوو، نهێنیه‌كه‌ش پێشكه‌ش كردنی كۆرپه‌كه‌ی بوو به‌خزمه‌تكاری په‌رستگاكان و... به‌ندایه‌تی ته‌واو بۆ خوا..ئه‌مرۆ ئێمه له هه‌ركات زیاتر پێویستمان به كچی وه‌ك خاتوو مه‌ریه‌م(سه‌لامی خوای لێبێت) هه‌یه چونكه مه‌ریه‌م هه‌ربه ناوه‌كه‌ی بانگی ژنان ده‌كات بۆ پاكێتی و پاكیزه‌گی بون، ئه‌مڕۆ جیهان پێویستی به كۆبه‌ندی مریه‌مه‌كانه، كه جارێكی تر بتوانن مرۆڤایه‌تی له‌نه‌فامی و سه‌رگه‌ردانی و به‌زاندنی سنوره‌كان بپارێزن. مریم به هه‌ڵوێست‌و به‌ندایه‌تی كردن بۆ خوای گه‌وره، خوای گه‌وره كردیه دایكی پێغه‌مبه‌ر(عیسی) سه‌لامی خوای لێبێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌ریه‌م بۆ ئه‌م ئه‌ركه قورس و گرانه له‌لایه‌ن خوای په‌روه‌ردگاره‌و سه‌نگینی‌و ڕێزی مه‌ریه‌م ده‌رده‌خات لای په‌روه‌ردگار، چونكه ڕێچكه‌ی له‌دایك بونی كۆرپه لای مه‌ریه‌م جارێكی تر گۆڕاو به جارێك دونیای هه‌ژاند... مه‌ریه‌می هه‌ست ناسك و خوداپه‌رست، زۆر خۆی پاراستبوو، خاوه‌ن ناو‌و نازناوێكی جوان بوو له‌ناو هۆزو خه‌ڵكدا، به‌ڵام له‌م كاره، له‌م ئه‌رك و باره زۆر ده‌ترسا و توشی دوودڵی هات، په‌روه‌ردگار دامه‌زراوی كرد‌و یارمه‌تی دا بۆئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا..
جێگی ئاماژه پێدانه، ژن و پیاو لای په‌روه‌ردگار له پێدانی ئمتیازات و نیعمه‌ته‌كان یه‌كسانن، ڕێز‌و پله‌یه‌ك بدرێت به مرۆڤه‌كان ته‌نها ئه‌و ڕێزه به پارێزكاره‌كان دراوه.
ئه‌وانه‌ی بۆ خوای گه‌وره ژیاون و سات و كاته‌كانی خۆیانیان ته‌نها بۆ ئاوه‌دانی و دڵخۆشی‌و دورخستنه‌وه‌ی ئازار له كۆمه‌ڵگه به‌خشیوه‌و ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیان خستۆته خزمه‌ت خه‌ڵك، ئه‌وكاته ئاسوده بوون كه ته‌ماشای ئه‌لبومی ساڵی ڕابردویان كردووه خزمه‌تكاریان بۆ خوا‌و خه‌ڵكی خوا تیادا به‌دی كردوه. پێویسته له‌سه‌ری ساڵدا، له‌بری گێڕانی ئاهه‌نگی له‌سنور ده‌رده‌چوون و نه‌پاراستنی به‌ها باڵاكان و به‌كارهێنانی جۆره‌كانی خۆ مه‌ست كردن، چوونه ده‌ره‌وه‌ی بێ به‌رنامه‌و پلان.!!
هه‌ریه‌كه‌مان ماڵ ئاوایی له ساڵی ڕابردووی ته‌مه‌نمان بكه‌ین و سوپاسی خوای گه‌وره له‌سه‌ر چاكه‌كاریه‌كان بكه‌ین و خۆشی و شادی ده‌رببڕین‌و، لۆمه‌ی خۆمان له‌سه‌ر ئاكاره نا به‌جێكان بكه‌ین... په‌یمانی باشتر كردن و جوانكردنی ساڵی 2021 به خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان بده‌ین.. مه‌ریه‌م ئاسا ڕۆڵ بگێڕین له به‌گه‌وره ناساندنی ژنان و ژیان‌و ده‌رخستنی ڕه‌وشته جوانه‌كان.