وێنە بەناوبانگەكەی گەردوون چییە ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وێنە بەناوبانگەكەی گەردوون چییە ؟؟

 

 

ئەمە یەكێكە لە وێنە هەرە بەناوبانگەكانی بەشێكی زۆر زۆر بچووكی گەردوون كە بەتەلەسكۆپی هابڵ چركێنراوە.

ئەم وێنەیە بە بەناوبانگترین و گرنگترین وێنەی تەلەسكۆپی هابڵ دادەنرێت كە لە ساڵی (1995) چركێنراوە، وێنەكە بە (Hubble.Deep.Field) ناسراوەو دەتوانم بڵێم بە ناسراوترین وێنەی گەردوونیش دادەنرێت.

وێنەكە چەندو كوێی گەردوون و بۆشایی ئاسمانە..؟

وێنەكە هی خاڵێكی زۆر زۆر بچووكی ئاسمانە، بە سادەیی بۆتان ڕوون دەكەمەوە ڕووبەرو گەورەیی ئەم خاڵە چەندە، ئەگەر لەشەوێكی تاریك بچیتە دەرەوەو دەرزیەكت بە دەستەوە بێت، سەرە تیژەكەی دەرزیەكە ڕوو لە ئاسمان بكەیت ئەوا ڕووبەری ئەم خاڵەی لە وێنەكە دەردەكەوێت ئەوندەی ڕووبەری سەری ئەو دەرزیەیە.

ڕووبەرەكە ئەوەندە بچووكە بە وردی دەكاتە یەك لەسەر بیست و چوار ملیۆنی ڕووبەری ئاسمانی دەوری هەسارەی زەوی ئەگەر بەراوردی بكەین بە هەموو ڕووبەری بینراوی ئاسمان، بەڵام لە وێنەكە سەدەهاو هەزارەها گاڵاكسی دەردەكەون، دوای ئەم وێنەیە ئینجا گەردوونناسان تێگەیشتن كە نەوەك هەموو گەردوون بەڵكو تەنیا گەردوونی بینراو چەندە فراوان و گەورەو بێشومارە، هەروەها چەندە چڕە بە گەلەئەستێرە، بێ گومان هەر گەلەئەستێرەیەكیش ملیارەهاو هەندێكیان سەدەها ملیارو هەندێكیشیان پتر لە یەك تریلیۆن ئەستێرەی تێدایە وەكو گەلەئەستێرەی ئەندرۆمیدا كە دراوسێیەكی گەلەئەستێرەكەی خۆمانە.

(لوقمان حەوێز – تێكساس)

 

هه‌واڵی گرنگ