سیاسی و کاربەدەستە باڵاکانی ئێمە لە ئەکتەرو راقیسەکانی میسر دەچن
ئەوان تا گەنجن بەکەیفی خۆیان دەژین و ڕادەبوێرن، کەپیر بون و پێیان نەما حەجێک دەکەنو خۆیان دادەپۆشن و تەوبە دەکەن.
سیاسی و کاربەدەستەکانیش تا ئەوکاتەی کاریان بەدەست بوەو بڕیار بەدەست بوون درێغیان نەکردوە لەگەندەڵی و تەخشان و پەخشان کردنی ماڵی گشتی، کەچی کە کەنارگیر دەکرێن یان تڕۆ دەکرێن و دەسەڵاتیان نامێنێ باسی چاکسازی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی و دژایەتی گەندەڵی دەکەن
ئەو گەندەڵیەی خۆیان لەوەختی بریار بەدەستی خۆیاندا ئەنجامیانداوە
خوا لەگوناحی راقیسەکان خۆش دەبێ ئەگەر تەوبەکەیان راستگۆیانە بێ ، بەڵام نەخواو نەخەڵکیش پێم وانیەو نابێ لەگەندەڵی و نایاسایی و خراپسازی ئەوان خۆش بێت و لەبیری بکەن