بایکۆتی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو بۆچی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بایکۆتی پەرلەمانتارانی یەکگرتوو بۆچی

یان لەسەر قوت و موچەی هاوڵاتیان کۆدەبینەوە یانیش کۆنابینەوە

ئەمە دروشمی پەرلەمانتارانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەندێک لە پەرلەمانتارانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتیشە

ئەمڕۆ سەرباری بایکۆت و مانگرتن و هەڵوێستی بەردەوامیان پەرلەمانتارانی یەکگرتوو جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بانگهێشتی کۆبوونەوەکەی وەفدی دانوسانی حکومەتی هەرێم کران لەگەڵ بەغدا

بەڵام خۆشبەختانەو جارێکی دیکە پەرلەمانتارانی یەکگرتوو کۆبوونەوەکەیان ڕەتکردەوەو ڕایانگەیاند: ئەوان وەک بەڵێنیان دابوو یان لەسەر موچەو قوتی هاوڵاتیان کۆدەبنەوەیانیش کۆنابنەوە

ئەم داواکاری و ڕەخنەیەشیان لەبەرواری26/7/2020 وە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانکردووەو لەوکاتەوە بایکۆتی پەرلەمانیان کردووە

هاوکات بەرلە خۆپیشاندان و شەهیدو بریندار کردنی زیاتر لە 150 خۆپیشاندەرو هێزەکانی پۆلیس و پاسەوانی بارەگاکان وهەروەها سوتاندنی ژمارەیەک فەرمانگەی حکومی و بارەگای حیزبی لەشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان پەرلەمانتارانی یەکگرتوو هۆشداریەکی لەوجۆرەیان دابوو بۆیە ئەوان سەرەڕای بایکۆت و هەڵوێست ومانگرتن بەڵام بەداخەوە سەرۆکایەتی پەرلەمان هیچ پارسەنگێکی بۆ نیگەرانیەکانی ئەم پەرلەمانتارەنە نەکردووە

کەچی وەک ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەبای دیبێ و نەباران جارێکی دیکە بانگهێشتی ئەو پەرلەمانتارانەی کردۆتەوە بۆکۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی دانوسانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداو ئەوانیش جارێکی دیکە ڕەتیانکردەوە

لێرەدا ئەوەی جێگەی نیگەرانیە ئەوەیە بەداخەوە ئەم خولەی پەرلەمان بەبیانووی زۆرینەو کەمینە لەبری ئەوەی میبەرێک بێت بۆ خواست و داواکاری و بێنازی کۆمەڵگە،

سەرباری ئەوەی کۆڵەکەو دەستباری ناخۆشی و مەینەتییەکانیان بێت کەچی بەداخەوە زۆر بێباکانە ئەوان پەرلەمانیان کردۆتە دوکان 

بەجۆرێک کەی بیانەوێ دیکەنەوەو کەی نەیانەوێ دایدەخەن 

بەڵام بەڵنیاییەوە ئەمە تاسەر بۆ دارودەستەی حکومەت ناچێتەسەر ئێستای میللەت لەهەمووکات وشیار ترو بێدار ترە زووبێت یان درەنگ دەبێت سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمیش دواجار مل بۆ خواست و داواکاریەکانی ئەو پەرلەمانتارانە بدەن چونکە داواکاری ئەوان خواستی میللەت و خەڵکی خۆیانە.

نوسەرێکیش دەڵێ:کاتێ هەڵەیت و داوای لێبوردن ناکەیت ئەمە هەڵە نیە بەڵکو بێ شعوریە.

 

هه‌واڵی گرنگ