پزیشكان جەخت لەوە دەكەنەوە لەگەڵ چوونە تەمەنەوە پێویستە زیاتر گرنگی بەددان بدرێت و پاكوخاوێن ڕابگیرێت، بەڵام هەندێ كەس بە هەڵە ددانەكانیان دەشۆن و زیانیان پێدەگەیەنن.
پێگەی (Health Line) ی تایبەت بە كاروباری تەندروستی ئاشكرایكردووە، شتنی ددان دوای نانی بەیانی بە شێوەیەكی ڕاستەخۆ كارێكی زۆر مەترسیدارە، بۆیە لە ڕووی تەندروستییەوە پێویستە كەسەكان ماوەیەك چاوەڕێ بكەن و دواتر ئەو كارە بكەن.
ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە بۆ ئەوەی ددانەكان بە پارێزراوی بمێننەوە باشترە لانیكەم پاش سەعاتێك لە نانی بەیانی ئەو كارە بكریت، چونكە راستەوخۆ شتنی ددانەكان دەبێتە هۆی كەڵەكەبوونی پاشماوەی خواردنە ترشەكان و ئەوەش زیان بە ددان دەگەیەنێت، چونكە ئەو ماددە ترشەڵۆكانە دەبنە هۆی لاوازی ماددەی (ئینامیل) ی دەوڵەمەند بە كانزاكانی كە رووكاری ددانەكان دادەپۆشن، ئەمەش توخمێكی پێویستن بۆ پاراستنی ددانەكان.
هەروەها ئەم ماددەیە وەك قەڵغانێك وایەو ددانەكان لە پلەی گەرمی خواردن و خواردنەوەو ماددە كیمیایە زیانبەخشەكانی تر دەپارێزێت.
پسپۆران دەڵێن» ئەم ماددەیە زۆر كاریگەر دەبێت كاتێك كەسێك ماددەی ترشەڵۆكی وەك شەربەتی پرتەقاڵ و میوەی وشككراوە و نان و شیرینی دەخوات».
كۆمەڵەی ئەمریكی پزیشكانی ددان ڕێنمایی دەكەن و دەڵێن، پێویستە مرۆڤ دوای سەعاتێك لە نانخواردنی بەیانی ددانی بشوات بەتایبەت دوای خواردنی خواردەمەنییە ترشەكان.
ئەوان ئاماژە بەوەش دەكەن كە خواردنەوەی ئاو یان جووینی بنێشتی بێ شەكر بەر لە ددانشتن لە ڕووی تەندروستیەوە كارێكی باشە.
دیسانەوە كۆمەڵەی ئەمریكی پزیشكانی ددان باس لەوە دەكەن كە پێویستە هەموو كەسێك و بە تایبەت ئەوانەی چوونەتە تەمەنەوە لە ڕۆژێكدا دوو جار ددانیان بشۆن و هەر جارێكیش دوو خوولەك بخایەنێت و باشتریشە ئەو هەویری ددانەی كە بەكاردەهێنرێت ماددەی فلۆرایدی تێدا بێت، چونكە ئەو ماددەیە هەموو ئەو بەكتریایانە لەسەر ددان لادەبات كە دەبنە هۆی كلۆر بوونیان.
كەشتی نووح