گەر بەنمونە وەری بگرین، کەسانێک هەن تەمەنیان لەئاستی چونەماڵی خۆی و پڕۆسەی هاوسەرگیری دایە، کوڕەو دڵی جێگیرنابێ و دڵی گوزەردەکات و ناتوانێ کەسێک دیاری بکات، کچەو دەیان خوازبێنی هەیە، بەداخەوە ناتوانێ یەکیان قەبوڵ بکات، قوتابی ۱۲ی ئامادەییەو ئامانجی دیاری نەکردوەو نازانێ بۆچی ئەخوێنێ، ئەمانەو چەندینی تریش!
مرۆڤ نابێت لاوازبێت و ئیرادەی نەبێت، نابێت دەرفەتەکانی ژیان لەدەستبدەیت و دواتر گلەیی لەقەدەربکەیت و دەوروبەرتاوانبار بکەی..
ئاخر ناکرێ خاوەن ماڵ و منداڵ بیت و نەتوانی بڕیاربدەیت، وەکەسانی تر بڕیارە خێزانیەکانت بۆ بدەن، ئەوکات دایک و باوک و خوشک و برا بەعەقڵ و ئاوەزی خۆی بڕیار لەجیاتی تۆئەدات و تەداخولات و گرفتت بۆ دروست دەکەن!
هیواخوازی سەلامەتی و دەرون دروستی هەموتانم .