محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كورد له به‌غدا نییه، سه‌ره‌تا ده‌بێت ناوماڵی كورد رێكبخرێته‌وه، دانوستانی كورد له به‌غدا هیچی لێ سه‌وز نابێت.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە میانەی به‌شداریكردنی لە كەنای كوردستان 24 ڕایدەگەیەنێت كەوا براده‌ران دره‌نگ تێگه‌شتن به‌غدا چی ده‌وێت، جاران ده‌مانگوت ده‌سه‌ڵات و رژێمی عێراقی دژی كوردن، ئێستا دیاره عه‌ره‌ب دژی كوردن، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌یه‌ك نزیك ببنه‌وه، لایه‌نه‌كانی عێراق به ئاشكرا ده‌ڵێن: ناتوانین له كورد نزیك ببینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن ده‌نگمان ناده‌نێ، كورد لای عه‌ره‌ب ئه‌وه‌نده مه‌ترسییه، میلله‌ته‌كه‌ی ده‌نگی پێنادات، ئێستا له به‌غدا كێشه له‌نێوان كورد و عه‌ره‌به، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی جاران ده‌مانگوت كورد كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی عێراقه".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود دەشڵێت : حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان بۆ ناوماڵی كورد و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه خه‌مساردن، ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا، شانبه‌شانی ئه‌وان، دژی هه‌ڵوه‌شانه‌وی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن حكومه‌تی عێراقی بێت مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بدات، پێمباشه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، با به‌و شێوه‌یه نه‌بێت هه‌موو شتێك بده‌ین به به‌غدا، به‌ڵام بچین داوای پاره له به‌غدا بكه‌ین، با واز له‌وه بێنن، ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی له كوردستان درووست بكه‌ن، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بتوانێت ئه‌و حزبانه‌ی له په‌رله‌مان و حكومه‌ت نین، كۆبكاته‌وه، ببنه خاوه‌نی ئه‌و دۆزه‌ی ئێستا له كوردستاندا هه‌یه، پێكه‌وه له‌و ئه‌نجومه‌نه پێشنیازیان هه‌بێت، ئه‌نجومه‌نی سیاسی یه‌كێكه له‌و چاره‌سه‌رانه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی كوردستان، ئاشتبوونه‌وه‌ش له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت، پێویست ناكات ئه‌وه‌نده بچنه به‌غدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچی لێ سه‌وز نابێت، ئه‌وه‌ی لێره‌وه ده‌كرێت باشتر ئه‌نجامی ده‌بێت".
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له‌باره‌ی ئاینده‌ی عێراقه‌وه وتی: "عێراق ده‌وڵه‌ت نییه، له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، له‌عه‌ماره‌وه بۆری نه‌وت سه‌دان كونی تێكراوه، عه‌شیره‌ت بۆخۆی و حزب بۆخۆی و كوێخای گوندێك بۆخۆی، واتا عێراق ده‌وڵه‌ت نییه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر گۆمی نه‌وته، به‌ڵام چاوه‌ڕێی رێكخراوی خێرخوازییه، تا بێت یارمه‌تی بدات