ئه‌مشاره‌تان بۆ كرده‌ پارێزگا؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئه‌مشاره‌تان بۆ كرده‌ پارێزگا؟

به‌م پرسیاره‌ كه‌ بوه‌ته‌ ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌ ده‌ست پێده‌كه‌م، پێمخۆشه‌ ئه‌وه‌ بزانم لایه‌نی په‌یوه‌ندار ئه‌مشاره‌ی بۆ كردۆته‌ پارێزگا؟ تۆ بڵێی هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ بێت ژماره‌ی پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ پارێزگایه‌كی دیكه‌ زیاد بكات،یاخود ویستی به‌م بڕیاری به‌پارێزگابونه‌ی ئه‌مشاره‌ لانی كه‌م دڵی كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و قوربانیانی هێرش و په‌لاماره‌كه‌ی 1963 ی زه‌عیم صدیق و بۆردومانی 26\4\1974 و خۆپیشاندانه‌كه‌ی 13\5\1987 و ئه‌و پۆله‌ پێشمه‌رگه‌ و زیندانه‌ سیاسیه‌ شه‌هیدانه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ خۆش بكات و وه‌ك پاداشتێكی كه‌م بیداته‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی . به‌ڕاستی من به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ له‌و نهێنیه‌ تێبگه‌م ئاخۆ بۆچی ئه‌مشاره‌ كراوه‌ته‌ پارێزگا، له‌ كاتێكدا مێژوی ده‌یان ساڵه‌ به‌قه‌زابونی چه‌ندین نمونه‌ی جوانی شارستانێتی و قه‌زابونی تێدابوه‌.
به‌ڕاستی ئه‌وه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ ئه‌م شاره‌ بوه‌ته‌ پارێزگا و هێشتا نه‌ك هه‌ر من به‌ڵكو زۆرێك وه‌ك من له‌وه‌ نه‌گه‌شتوین بۆچی ئه‌مشاره‌ بوه‌ته‌ پارێزگا؟

هه‌واڵی گرنگ