لە 2020 دەسەڵاتی کوردی چی هەیە شانازی پێوە بکات؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە 2020 دەسەڵاتی کوردی چی هەیە شانازی پێوە بکات؟

لە 2020 دەسەڵاتی کوردی چی هەیە شانازی پێوە بکات؟
 
٭ لەساڵی 2020 یشدا حوکمڕانانی خۆماڵی ئەزمونیان لەڕابردوو وەرنەگرت و نەیانتوانی ئارامی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بنیات بنێن نەیانتوانی مرۆڤی گەورەبن تاوەك سوراحی سەرفروبێنن بەپێچەوانەوە خەرمانی تەمەنی هاونیشتمانیانیان کردە قوربانی بەرژەوەندی بچوکی حیزبی و کەسی و بنەماڵەیی.
 
٭ بۆساڵی 2020 چاکسازی تەنها دروشم بوو لەژێر ئەم چەترەدا تەنها دەست بۆموچەی موچەخۆران برا کەئەمەش بوو بەگەندەڵیەکی تر لەگەندەڵیەکانیان نەك چاکسازی.
 
٭ لەبەرامبەر نەکشاندنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی یەکگرتوو بۆپرساندنی سەرۆکی حکومەت پارتی کاردانەوەی توندی هەبوو سەرجەم پۆستەکانی بادینان کەبەرکەوتەی یەکگرتوو بوون بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە لەیەکگرتووی وەرگرتەوە
 
٭ گوێنەگرتن لەخۆپیشاندەران و شەهیدکردنیان و زیندانیکردنیان
 
٭ زینی وەرتێ و جوڵاندنی هێز ی یەکێتی و پارتی بەرامبەر یەکتری .
 
٭بەردەوام بون لەسەر ناشەفافی و ناعەدالەتی و گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و پاوانخوازی و شەرعیەتدان بەشەرعیەتی حیزبی و لاوازکردنی دەزگانیشتمانیەکان.
 
٭ساڵی2020ساڵی قوڵتربونی برینەکان و ئاڵۆزتربونی کێشەکان و خراپتربونی گوزەرانی تاك بوو .
 
٭ لەساڵی 2020یش هەروەك ڕابردویان نەیانتوانی بەسەرکەوتویی ئیدارەی پەیوەنیەکانی هەرێم و بەغداد بکەن ،بۆیەنەیانتوانی ڕێکەوتن بکەن و مەلەفی نەوت و داهاتی هەرێم شەفاف بکەن ئەمەش قەوارەی هەرێمی خستۆتە کەنارێکێ ناڕون و نادیارەوە.

هه‌واڵی گرنگ