1_ رێگای ئۆتۆمبێلەكانی دیكە بدە ئەویش بەوەی كە ساییدی خۆت
بەكار بهێنیت ، ئەمەش وا دەكات هاتووچۆ ئاسان بێت
2_ بەكارنەهێنانی هۆرین ، تەنها لە كاتی پێویستدا نەبێت ....
3_ لەگەڵ ئۆتۆمبیڵەكەی پێشتەوە ئارام و لەسەرخۆبە، چونكە لەوانەیە
ئەو شتێك ببینێت كە تۆ نەتبینیوە
4_ كاتێ دەتەوێت تێپەڕاندن ئەنجام بدەیت ،پێویستە هێمای تێپەڕاندن دابگیرسێنیت .
5_ لە ئۆتۆمبێلەكەی پێشتەوە زۆر نزیك مەبەرەوە به جۆرێك ناچاری بكەیت كە خراییەكە زیاد بكات،چونكە ئەگەر لەناكاو خێراییەكەی كەم كردەوە تۆ ناتوانیت خۆت لابەیت و توشی كارەساتت دەكات
6_ هەڵسوكەوتی ناڕێك و ناپەسند ئەنجام مەدە و وەڵامی خراپەی شوفێری تر مەدەرەوە، چونكە ئەم جۆرە كردەوانە توورەیی ئەو شۆفێرانە زیاد دەكات كە ئارامی و هێمنی تەواویان نییە.
7_ داگیرساندنی هێمای پێچ كردنەوە ، تا شۆفێرەكانی دیكە لە هەڵسوكەوت تێبگەن و بزانن چی مەبەستێكت هەیە لەسەر شەقام، كەواتە پێش پێچ كردنەوە كاتێكی پێویست دیاری بكە بۆئەوەی شوفێرەكانی پشتەوەت ئاگادار بكەیتەوە لە پێچ كردنەوەكەت