1. لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگوازرێتەوە لەڕێگەی بەر كەوتن بە لیك و ڕشانەوە پاشماوەی كەسی تووش بوو لەڕێگەی دەم و دەست.
2. یان كەسەكە خواردن و خواردنەوەی پیسبوو بەم بەكتریایە بخوات.
خۆپاراستن لە بەكتریای گەدە:
1. دەس شۆرین بە شێوازی دروست پێش خواردن ئامادە كردن و خواردن خواردن هەروەها دەس شۆرین دوای سەرئاو یان دەسلێدانی شتێك گومانت لە پاكیەكەی هەبێت.
2. گرنگیدان بە پاك و خاوێنی ئاو و خۆراك دووربوون لە خۆراكی كۆن و دەستگێڕو سەر دانەخراوەكان.
3. كوڵاندنی خۆراك بەباشی تاپلەی گەرمی باش.
4. لەكاتی بونی هەر نیشانەیەك پشكنین بۆخۆت بكە بە مەبەستی پاراستنی كەسانی دەورو بەرت.