ئەو پیاوەی (93) ئافرەتی كوشتبوو، كۆچی دوایی كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو پیاوەی (93) ئافرەتی كوشتبوو، كۆچی دوایی كرد

 

 

لە ئەمریكا پیاوێك كۆچی دوایی كردووە، كە دانی بەوە داناوە لە ژیانیدا (93) ئافرەتی كوشتووە.

(سمۆئیل لیتیل) لەیەكێك لە بەندیخانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا لەتەمەنی (80) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، ئەو بە تۆمەتی كوشتنی (3) ئافرەت بە سزای بەندی هەتا هەتایی حوكم درابوو، بەڵام پێش مردنی دانی بەوەداناوە كە لە ژیانیدا بەتایبەتی لەنێوان ساڵانی (1070 – 2005) لەڕێگەی جیا جیاوە (93) ئافرەتی كوشتووە.

ئەو تاوانبارە دانی بەوەشداوە، كە بەشێك لەو ئافرەتانەی كوشتوونی كە بەتەنیا ژیاون، هەندێكیشی لەڕێگەی بازرگانی مادەی هۆشبەرو كاری نابەجێ‌ كوشتووە.

ئەو تاوانبارە خۆی كەسێكی مشتەكۆڵە بووە، بۆیە هیچ یەكێك لەو ئافرەتانەی لەڕێگەی چەك و چەقۆ نەكوشتووە، بەڵكو زۆرینەیانی خنكاندووە.

 

هه‌واڵی گرنگ