كۆمپانیایەكی تازەكاری بەریتانی بە ناوی (Scaled Limited) ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی بەرهەمهێناوەو ناویناوە (حەربا).
وتەبێژی كۆمپانیای (Scaled Limited) لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاشكرایكردووە، ئەو ئۆتۆمبیلە (حەربا) كە جۆرە خشۆكێكە بە چاپی سێ دووری دروستكراوەو خێراییەكەی دەگاتە (72) كیلۆمەتر لە سەعاتێكداو كێشەكەی (150) كیلۆگرامە.
وتەبێژەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە ئەو ئۆتۆمبیًلە بەرهەمێكی نوێی كۆمپانیاكەیانەو دەتوانن ئۆتۆمبێل لەسەر خواستی كڕیارەكانیشیان دروست بكەن، لەوانەش ئۆتۆمبێلی گەیاندنی داواكارییەكان بە شێوەو جۆرو قەبارەی جیاوازو دەشتوانن پاسكیلی كارەباییش بە هەمان پرنتەری سێ دووریی دروست بكەن.
لە كۆتاییدا وتەبێژی كۆمپانیا بەریتانییەكە وتی: باشترین شت لەم بەرهەمە نوێیەدا ئەوەیە هاوڕێی ژینگەیەو هەركات بەكاربەر پێویستی پێی نەما، دەتوانێت دوبارە بەكارهێنانەوەی بۆ بكات.
كەشتی نووح