تێپەرینی ساڵێکیتر لەتەمەن و چونە ناوساڵی نوێ لێمان دەخوازێت:
1ــ پێداچونەوەیەک بە کردارو ڕەفتارو گوفتارەکانی ساڵی ڕابردو بکەین، بزانین کامیان شایستە نەبون بە پێگەی جوانی مرۆڤی کامڵ دیاریان بکەین و دوبارەیان نەکەینەوە.
2ــ بڕیار بدەین ئەمساڵمان جیاواز بێت لەساڵی ڕابردوو بەبەرنامەیەکی دیاریکراو گەشەبدەین بەبوارە فکری و عبادەتی و مرۆڤدۆستی و حەقخوازی وخزمەتگوزاریمان.
3ــ دەبێ بزانین ساڵێ تر لەتەمەنمان ڕۆیشت لەو خاڵە نزیکتر بوینەوە کەبڕیارە لێیەوە سەفەری کۆتایی بکەین، ئەوەش لێمان دەخوازێ وردتر حساب بۆ تەمەنمان بکەین.
4ــ ژیان تێدەپەڕێ و دەڕوات و ماوەی زۆر کورتە بەشی خۆشەوستیش ناکات، نابێ بەڕق و دڵەڕاوکێ و دژایەتی پڕی بکەینەوە.