بزانن چەوەندەر بۆ چ نەخۆشییەك بە سوودە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانن چەوەندەر بۆ چ نەخۆشییەك بە سوودە

 

 

لێكۆڵینەوەیەكی تازە دەریخستووە، كە ڕۆژانە پێش ژەمی بەیانی خواردنەوەی یەك پەرداخ لە شەربەتی چەوەندەر بە سكی ناشتا ڕۆڵێكی كارا دەبێنێت لە دابەزاندنی فشاری خوێن لەو كەسانەی نەخۆشی فشاری خوێنیان هەیە.

دەمێكە زانراوە كە چەوەندەر خۆی یان شەربەتەكەی یارمەتی دابەزاندنی فشاری خوێن دەدات، (د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی) پسپۆڕی زانستی خۆراك لە چەند خاڵێكدا سوودەكانی خواردنەوەی شەربەتی چەوەندەر دەخاتە ڕوو:

1. دەوڵەمەندە بە (نتریەت) كە لە ناو جەستەدا دەگۆڕێت بۆ (ناترایت ئۆكساید) كە یارمەتی كشانی بۆرییەكانی خوێن دەدات و دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.

2. دەوڵەمەندە بە چەند جۆرێك لە ماددە دژە ئۆكسانەكان كە یارمەتی كەم كردنەوەی هەوكردن دەدات لەگەڵ ڕێگری كردن لە بەرزبوونەوەی ئاستی كولیستڕۆڵی ناو خوێن.

3. ڕەنگە سوورەكانی چەوەندەر دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی بێتالین كە هاوشێوەی جگەر یارمەتی پاككردنەوەی خوێن دەدات لەگەڵ چارەسەری كەمخوێنی.

دواجار شەربەتی چەوەندەر وەك هەموو گژوگیاو خۆراكێك دەرمان نییە تا بە تەنها وەك چارەسەری فشاری خوێن بەكار بێت و نەخۆش نابێ یەكسەر واز لە دەرمانی دابەزاندنی فشاری خوێن بێنێت، بەڵكو دوای یەك مانگ یا زیاتر ئەگەر فشاری خوێن كۆنتڕۆڵ بوو، ئەو كاتە بە ڕاوێژ كردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆڕ دەكرێ دەرمانەكەی بوەستێنرێت یا كەم كرێتەوەو چاودێری بكرێت.

(ئەژین عەبدولڵا – هەولێر)

هه‌واڵی گرنگ