پسپۆڕانی بواری ئۆتۆمبێل هۆكارەكانی متبونی ئۆتۆمبێلیان خستۆتەڕوو كە لەڕێگەیەوە شۆفێران دەتوانن كێشەی ئۆتۆمبێلەكەیان دیاری بكەن بەم شێوەیەی خوارەوە:
خاڵی یەكەم: دەبێت بەردەوام ئاگامان لەپلاكو نۆزڵەكان بێت، ئەگەر هەستتان كرد كێشەیەك یان دەنگ یان لەرزین یان بڕین لەئۆتۆمبێلەكەتان هەیە، پلاكەكان بگۆڕن و نۆزڵەكان تێست بكەن.
خاڵی دوەم: دەكرێت متبون كێشەی كارەبایی بێت، بۆ ئەوەش تێستی كۆمپیوتەری گێڕو مەكینە بكەن بۆ دۆزینەوەی هەر كێشەیەكی لەوجۆرە.
خاڵی سێیەم: ناوبەناو پشكنین بۆ فلتەر واتە (مەسفا)ی بەنزین بكەو لانیكەم دەبێت ساڵی دوجار بگۆڕدرێتو پشكنین بۆ فیول پەمپ بكرێت.
خاڵی چوارەم: بەهیچ شێوەیەك گۆڕینی ڕۆن پشتگوێ مەخە، پێویستە باشترین ڕۆن بخرێتە بزوێنەری ئۆتۆمبێلو پابەندی ڕێنماییەكانی كۆمپانیای دروستكەریش بین لەوبارەیەوە.
خاڵی پێنجەم: زوو زوو پشكنین بۆ فلتەری هەوای سەر بزوێنەر بكەو زوو زوو پاكی بكەوە، ئەگەر خراپیش بوو خێرا بیگۆڕە.
خاڵی خاڵی شەشەم و كۆتا خاڵ: ناوبەناو دەرچەی هەوای سەر مەكینەكە، لای بەخاخ یان كابرێتەرەوە بەجوانی پاك بكەوە، ئەگەر پاككەرەوی گونجاو بەكاربهێنن باشترە.
سەرچاوە/ لاپەڕەی زانیاری ئۆتۆمبێل