به‌وێنە.. تۆمه‌تبارێك دوای تێکشکاندنی ٥٠ ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

به‌وێنە.. تۆمه‌تبارێك دوای تێکشکاندنی ٥٠ ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكرده‌وه‌،پۆلیسی ئیسپانیا پیاوێکی دەستگیرکرد کە بە شۆفڵ زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدسی تێکشکاندوە.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 4 ی كانونی دووه‌می 2021 رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، پۆلیسی ئیسپانیا پیاوێکی تەمەن ٣٨ ساڵی دەستگیرکرد کە شۆفڵێکی بە دوری ٢٥ کیلۆمەتر لە شوێنی کارکردنیەوە لە ناوچەی ڤیکتۆریا لە ھەرێمی باسکی باکوری ئیسپانیا دزی و زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدسی تێکشکاند.

له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگه‌یاندوه‌، ئەو پیاوە پێشتر و لە ساڵانی 2016 و2017 لە کۆمپانیای مارسیدس کاری کردووە و بۆیە ئەو کارەی وەک تۆڵەکردنەوە بووە لە ئۆتۆمبێلەکانی کۆمپانیاکە کە بەھاکەی زیاتر لە 5 ملیۆن جونەی ئەستەرلینی( نزیکەی 7 ملیۆن دۆلار) بووە.

هه‌واڵی گرنگ