كۆمپانیای (تێسلا) ڕایگەیاند، دەستیكردووە بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی جۆری (ئێس یو ڤی) دەستكردی چین و لەم مانگەدا ڕادەستی كڕیارانی دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە ڕێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە ئەلیكترۆنییەكانی ئەم كۆمپانیایەی ئەمریكیە لەجیهاندا لەبەرزبوونەوەدایە.
لەهەوڵێكدا بۆ كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگەی لەئاكامی سووتانی بەنزین و دیزڵ كە كلیلی ستراتیژیەتی تێسلایە بۆ جیهان، چین هاریكاری گەورەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی ئەلیكترۆنی دەكات.
هەروەها كارگەی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەكانی لەشەنگەهای فراوانتر دەكات، هەنگاوی بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بچووك جۆری سیدان 3 ناوە، لەمانگی 10 ی ڕابردوودا ئەو جۆرەی بۆ ئەوروپا هەناردە كردووە.
لەلایەكی ترەوە لە شەنگەهای چین بەشداری لە بەرهەمهێنانی ئامێرەكانی نۆژەنكردنەوەی ئۆتۆمبێلی ئیلیكتریكی كردوەو تۆڕی فرۆشتنەكان و خزمەتگوزارییەكانی لەهەموو وڵاتدا فراوان كردووە، لەمانگی 11 ی ڕابردوودا 20 هەزار ئۆتۆمبێلی لەناوخۆی وڵاتدا فرۆشتوە.
بەپێی پێگەی كۆمپانیای تێسلا لەسەر ئینتەرنێت نرخی جۆری (وای) لەچین لەئێستادا (52) هەزار دۆلارە.