بەپێی ئامارێكی جیهانی دەركەوتووە تەنها لە رۆژی 25 ی دیسێمبەری ڕابردوودا دانیشتووانی جیهان بڕی (407) ملیۆن دۆلاریان لە دابەزاندنی ئەپڵیكەیشنەكانی مۆبایل خەرجكردووە.
ماڵپەڕی (phonearena) نووسیویەتی، بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا، ئەمساڵ كڕینی ئەپەكان زۆر زیاتر بووە، زیادبوونەكەش بە ڕێژەی (27%) بووە.
هەروەها ماڵپەڕەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە لە رۆژەكانی سەری ساڵدا كڕینی ئەپڵیكەیشنەكان لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێسدا بە بڕی (278.6) ملیۆن دۆلار بووە، لەسەر سیستەمی ئاندرۆیشدا (129) ملیۆن دۆلار بووە.
یەكێك لەو ئەپڵیكەیشنانەی كە ماڵپەرەكەی ناوی بردووە، (تیك تۆكە) و ئەمساڵ زۆرترین جار دابەزێنراوە، ئەم ئەپلیكەیشنە لەلایەن كۆمپانیای (China ByteDance) دروست كراوەو تەنها لە رۆژی (25 ی دیسێمبەردا) (4.7) ملیۆن دۆلار داهاتی بووە.
(ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر)