شوێنەوارێكی لەمێژینە لە ورمێ‌ دۆزرایەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

شوێنەوارێكی لەمێژینە لە ورمێ‌ دۆزرایەوە

 

 

(بەهرووز خان موحەمەدی) لەو بارەوە وتی: بە لێكۆڵینەوەی كارناسانی ئیدارەی میراتی فەرهەنگی لە دەشتی مەرگەوەڕ لە ڕۆژئاوای ورمێ شوێنەواری مێژوویی بەردینە لە گوندی هەلەج سەر بە ناوچەی مەڕگەوەڕ بەشی سیلوانای ورمێ دۆزریەوە كە تا ئێستا خوێندنەوەی لەسەر نەكراوە.

ناوبراو باسیشی لەوە كرد كە ئەو شوێنەوارە مێژووییە بریتییە لە پاشماوەكانی دیواری بەردینە، ژووری دەسكەنی بەردینە، پەناگەی بەردینەو ژمارەیەك نیشانە.

لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی كە گرنگایەتی زۆری ئەو كۆمەڵە بە هۆی دروستكردنی ژوورێكی بەردینەی دەسكەنە كە لە لای باشووری تاشەبەردەكە هەڵكەندراوە، رایگەیاند: سەرەڕای هەبوونی شوێنەواری بەردینەو دەسكەنی جۆراوجۆر لە ڕۆژئاوای گۆلاوی ورمێ و شوێنگەلێك وەك قەڵای ئیسمایل ئاغا، كەل خەرابە، حەوشەی سیدەك و ... كە زۆربەیان دەگەڕێنەوە بۆ ئۆرارتووییەكان، شێوەی ناژیارڤانی نوێتر لە هەلەج لە بوارگەلێكەوە لەگەڵ نەژیارڤانی بەردینەی ئۆرارتووییەكان جیاوازە.

هه‌واڵی گرنگ