50 زیانی هۆگربوونی منداڵەكەت، بەمۆبایل و ئینتەرنێت بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

50 زیانی هۆگربوونی منداڵەكەت، بەمۆبایل و ئینتەرنێت بزانە

 

ئەمانە تەنها 50زیانە،لەڕاستیدا زۆر لەم ژمارەیە زیاترن،هەر تایبەتیش نین بەمنداڵ،بەڵكو بۆ گەورەومنداڵانیشن،هیوادارم دوای خوێندنەوەی لەفەیسبووكی خۆشتان بڵاوی بكەنەوە،بۆئەوەی زۆرترین كەس سوودی لێ وەربگرن.
1/ئەگەری تووشبوون بەلادانی ڕەوشتی.
2/لاوازبوونی متمانە بەخۆبوون.
3/شێواندنی كەسێتی.
4/وەرگرتنی زانیاری زیانبەخش.
5/بینینی ڤیدۆی نەشیاو كە لەئاستی ژیری و تەمەنیدا نین.
6/دابڕانی كۆمەڵایەتی و گۆشەگیری.
7/لاساییكردنەوەی بێ لێكدانەوە.
8/ئەنجامدانی یاری توندوتیژی و شەڕ.
9/دروستبوونی دڵەڕاوكێی بەهۆی دیتنی فیلمی ترسناكەوە.
10/گەوێڕی زایەندی،بەهۆی دیتنی فیلمی سێكسی كارتۆنی و ڕاستیەوە.
11/كولبوونی مێشكی منداڵ بەو زانیاریانەی لەسەرووی ئاستی ژیری ئەودان.
12/شەكەتی و ماندووبوونی هزری و دەروونی.
13/تەمەڵی جەستەیی و سستبوونی چالاكی جوڵەیی.
14/لاوازبوونی تونای بینایی.
15/تووشبوون بەسەرئێشەوئازاری جومگەكانی دەست و پەنجەو مل و شان و قۆڵ و پشت.
16/زیادبوونی كێشی لەش و دەركەوتنی نەخۆشیەكانی قەڵەوی.
17/دووركەوتنەوە لە جیهانی واقع و هۆگربوون بە جیهانی شاشەو خەیاڵ.
18/شەرمكردن و ترس لەبڕیاردان.
19/تێكچوونی سستمی خەوتن و بینینی خەونی ناخۆش و ڕاپەڕین و خەوزڕان.
20/تێكچوونی سستمی خواردن و شپرزبوونی كۆئەندامی هەرس و ئەنزیمەكان وئاڵۆزكانی هەستی تامكردن.
21/فێربوونی ووتەی نابەجێ و جنێو.
22/گەشەكردنی ئارەزووی شەڕەنگێزی و تۆڵەسەندنەوە.
23/هەڵچوون و توڕەبوونی هۆكارنادیار.
24/تێكچوونی مەزاج وشێواندنی سرەوتن.
25/ئینكاری و كەللەڕەقی.
26/بیانووگرتن و وڕكگرتن.
27/گوێ نەگرتن بۆ كەسانی لەخۆی گەورەتر.
28/كەمبوونەوەی ئارەزووی خوێندن ونەمانی پابەندی.
29/خۆدزینەوە لە هاوكاریكردنی دایكوباوك.
30/خۆفەرامۆشكردن و گوێنەدان بە خۆشۆردن و ددانشۆردن و ڕێكوپێكی بەرگ و پێڵاو.
31/بێ پلانی و بەفیڕۆدانی كات.
32/گرتنی هاوڕێی نەشیاووخەیاڵی.
33/كەمبوونەوەی لایەنی سۆز.
34/خوودانە توندوتیژی ئاینی و نائاینی.
35/مراندنی هەستی ڕەخنەیی و جوانبینی.
36/درەنگ فێربوونی ڕەوانی زمانەوانی و دەستەواژەی دروست.
37/ڕانەهاتن بەبەكارهێنانی قەڵەم و ناشیرینی خەت و نووسین.
38/تەمەڵبوونی یادگەو یادەوەری و لاوازبوونی توانای لەبەركردن و بیرهاتنەوە.
39/بێ تەحەمولی و پەلەپرووزەیی لە هێنانەدی داخوازیەكانی.
40/كەوتنە ناو هەڵەی یاسایی و ئاسایشییەوە.
41/نزیكبوونە لەو كەسانەی كە هۆگرن بە بەكارهێنانی مادەهۆشبەرەكان و نێرگەلەو دووكەڵدارەكان.
42/تەسكبوونەوەی هەلی فێربوونی پیشە.
43/چێژوەرنەگرتن لەتەمەنی منداڵێتی خۆی.
44/زیادەخەرجی لەكڕینی كارتی یاریە ئەلكترۆنیەكان.
45/بڵاوبوونەوەی نهێنی خێزانی.
46/بیركردنەوە لە دزی كردن و درۆكردن.
47/تووشبوون بەنائومێدی و دەركەوتنی سەرەتاكانی ڕەشبینی.
48/سستبوونی توانا ڕۆحی و ویژدانی ودەروونی و سۆزداری و كۆمەڵایەتی و ژیری یەكان.
49/بەڕۆبۆتبوون و ئامادەكاری بۆ خۆڕاهێنان لەگەڵ كۆیلەبوون و خۆبەكەمزانی.
50/هەستكردن بە ژانی ماسولكەكان و سڕبوونی دەمارەكان و خاوبوونەوەی سووڕی خوێن.
بەڵام لەسنووری دیاریكراوداولەژێرچاودێریەكی ژیرانە و بەپێی ڕێنماییەكانی توێژەرانی پسپۆڕ،بۆماوەیەكی كاتی دیاریكراو ئامێرە ئەلەكترۆنیەكان هەندێ سوودیان هەیە،بەتایبەتی لەڕووی یاریە پەروەردەیی و فێركاری و هونەری و پیشەیی و وەرزشیەكانەوە.
تكایە هاوكارمان بە لە پەخشكردنی ئەم بابەتە پەروەردەییە لە فەیسبووكی خۆت دا،تا زۆرترین دایكوباوك و مامۆستاو ڕاهێنەران لێی سوودمەند ببن،هاوكاریتان خزمەتێكە بەبواری پەروەردەی كۆمەڵگەی هاوچەرخ،منیش كۆڵێك سوپاستان دەكەم.

 

 

نوسینی: عزیز ئالانی

هه‌واڵی گرنگ