هۆكارەكانی دڵەڕاوكێ چین ؟؟
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆكارەكانی دڵەڕاوكێ چین ؟؟

 

 

زۆر هۆكار دەستنیشان كراون بۆ سەرهەڵدانی دڵەڕاوكێ، بە ‌گشتی لەم هۆكارانەی خوارەوە كۆ دەبنەوە:

1. هۆكارە جەستەییەكان: سەرهەڵدانی ئازارەكانی جەستەو نەخۆشیە درێژخایەنەكانی وەكو (شەكرە، پەستانی خوێن…)، ئەمانە وا لەتاك دەكەن تووشی دڵەڕاوكێ ببێت، زۆرجار دروستبوونی ئەم دڵەڕاوكێیە هەر لەگەڵ نەخۆشییە جەستەییەكان سەرهەڵدەدەن، هەندێ جاریش رەنگە بۆ ئەوە بێت كە ئەم كەسانە پێویستیان بە پارێز هەیە، لێرە رۆڵی دڵەڕاوكێ كە دەچێتە خانەی بەرگری لە تەشەنە نەكردنی نەخۆشیەكە.

2. هۆكاری دەروونی: پەستان و فشارە دەروونیەكان و كپكردنی ئەو حەزو ئارەزوانەی تاك لە ژیانی ڕۆژانەیدا ناتوانێت مومارەسەیان بكات، یان هەندێ شێوازی پەروەردەی هەڵە بەنیازی ڕاستكردنەوە یان باشتركردنی ڕەفتار تاك، دەربڕینی هەندێ شتی ناخۆش بەرامبەر بە منداڵ وەك شكانەوە، ئیهانەكردن، بەكەمزانین، نەهێشتن بۆ دەربرینی شتەكانی ناخی و هێشتنەوەی ئەمانە رۆڵیان هەیە بۆ تووشبوون بە دڵەڕاوكێ.

3. ئەو لایەنانەی پەیوەستن بە ژیان: وەكو كێشەكانی (ئابووری، كۆمەڵایەتی و پیشەیی …)، نەتوانین یان كەمتوانایی لە ڕووبەروونەوە یان چارەسەری ئەم كێشانە،‌ تاك تووشی دڵەڕاوكێ دەكات.

4. هۆكارە فسیۆلۆژییەكان: بریتین لەو گۆڕانكاریانەی لەناو خانەكانی مێشك، بەتایبەت گۆڕانكارییەكانی هەردوو هۆرمۆنی (سیرۆتۆنین و نورئەدەنالین).

5. هۆكاری بۆ ماوەیی: توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، ئەو جمكانەی لە یەك هێلكۆكەن، ئەگەری تووشبوونیان زیاترە لەو منداڵە جمكانەی كەلە یەك هێلكۆكە نین.

 

(موحەمەد لادێ - هە‌ولێر) 

 

هه‌واڵی گرنگ