دواین ئاماری كۆرۆنا ژمارەی توووشبووان لە 90 ملیۆن نزیك دەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دواین ئاماری كۆرۆنا ژمارەی توووشبووان لە 90 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

تووش بوون و مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جیهان بەرز دەبێتەوە، لە هەندێك وڵاتی جیهانیش جارێكی تر كەرەنتینەكردن دەستی پێكردۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی تەندروستی جیهانی، تاكو ئێستا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتۆتە نزیكەی دوو ملیۆن كەس و ئەوانەشی تووشی ڤایرۆسەكە بوون بۆ نزیكەی (90) ملیۆن كەس بەرز بۆتەوە.

لەسەر ئاستی جیهان ئەمریكا پلەی یەكەمی وەرگرتووە لە زۆری زیانەكانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، تاكو ئێستا (378) هەزار كەس گیانیان لەدەستداوەو (22.5) ملیۆن كەسیش تووشی ڤایرۆسەكە هاتوون.

دوای ئەویش بەرازیل پلەی دووەمی وەرگرتووە بەزۆرترین ڕێژەی مردن زیاتر لە (201) هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و (8) ملیۆن كەسیش تووش بوونە.

هەروەها هیندستان نزیكەی 11 ملیۆن كەس تووشبووی ڤایرۆسەكەن و هەریەكە لە ڕوسیا پلەی چوارەم و بەریتانیا پلەی پێنجەم و فەڕەنسا پلەی شەشەم و توركیا پلەی حەوتەم و ئیتاڵیا پلەی هەشتەمی گرتووە.

هەروەها لەو نێوەندەشدا  عێراق پلەی 26ە و لە ئێستادا زیاتر لە 600 هەزار تووشبووی هەیە و نزیكەی 13 هەزار هاوڵاتیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ