چۆن بتوانین رێگری لە بەرز بوونەوەی كاڵاو شمەك بكەین لە بازارەكاندا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چۆن بتوانین رێگری لە بەرز بوونەوەی كاڵاو شمەك بكەین لە بازارەكاندا

وەك ئاشكرایە دابەزینی بەھای دیناری عیراقی لە بارامبەر دۆلار لە كورت مەودایا كاریگەری نەرێنی لە سەر كۆی سێكتەرەكان دروست ئەكات ، دەرھاویشتەی لەسەر ھەڵاوسان و گرانبونی كاڵا و خزمەتگوزاری لێ ئەكەوێتەوە ، بەگشتی ھاوڵاتیان و بە تایبەت چینی خوار ناوەند و موچەخۆران باجی یەكەمی دابەزینی بەھای دینار ئەدەن .
سەرباری ئەو بارگرانیەی سەر شانی ھاوڵاتیان بەشێك ھاوردەكاران و وەبەرھێنەرانی قۆرخكار و ھەلپەرست استغلالی ئەو دۆخە ئەكەن كاڵاو كەلوپەل لە سەر خەڵكی بەرێژەیەكی یەكجار بەرچاو گران ئەكەن بە بیانوی ئەوە بەھای دۆلار بەرز بۆتەوە ...
ئایا ھاونیشتمانیان چۆن بتوانن ڕوبەروی ئەو دۆخە نەخوازراوە ببنەوە ؟ چۆن بتوانن ئیرادەی ھاوسەنگی نرخ بەسەر ھەلپەرستان قۆرخكاراندا بسەپێنن ؟!
١- معریفە و ھۆشیاری لە نرخەكان :
نرخی دۆلار لە بەرامبەر دینار بە رێژەی % 16 بەرز بۆتەوە ، پێویستە نرخی كاڵاو شمەكی ھاوردەكراو بە ئەندازەی ئەو رێژەیە بەرز بێتەوە نەك زیاتر بۆ نمونە ئەگەر پێشتر كاڵایەك نرخەكەی 10 ھەزار دینار بوبێت لە ئێستادا پێویستە لە 11 ھەزارو پێنچ سەد دینار زیاتر نەبێت .
٢- ھیچ كام لە بەكاربەر و ھاوردەكار و وەبەرھێن ناتوانن ئامانجە كەسیەكانی خۆیان مسۆگەر بكەن ، ئەگەر ھاتوو كار و بەرھەمی كاریان لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕ نەكەن ( ئادەم سمس ) .
لەم تێروانینەی ( ئادەم سمس ) ەوە بۆمان دەر ئەكەوێت كە وەبەرھێن و ھاوردەكار ناتوانن كاڵاكانی ساغ بكەنەوە ئەگەر بەكاربەر بوونی نەبێت ، لەسەر ئەم بنەمایە ھاوڵاتیان ئەتوانن بۆ ماوەی كورتخایەن خواست لە سەر كاڵاو كەلوپەلە نازەروریەكان كەم بكەنەوە چونكە كە خواست كەم بویەوە بە ناچاری نرخەكان دادەبەزێت تا ئاستی ھاوسەنگ بونەوە ..
٣- پاراستنی پلەبەندی لە كڕینی كاڵاو شمەك ..
تایپەكانی خواستی كاڵا و كەلوپەل ئەكرێت بە سێ بەشەوە :
* چروریات
* حاجیات
* تحسینیات ( تجمیلیات )
یەكەم لە چروریاتەكان پەیوەندی بە بابەتی خواردەمەنی و پێویستی رۆژانەی مرۆڤەوە ھەیە ، پێویستە لە سەر بنچینەی ھای دینار بە دۆلار بەكاربەر مەعریفەی تەواوی ھەبێت لە سەر نرخەكان لە لایەن وەبەرھێنەوە زیادی لێ نەسێنرێت ھەروەك لە خاڵی یەكەم ئاماژەم پێدا .
بۆ ئەم مەبەستەش وا باشە رۆژانە ھاوڵاتێان ئاگاداری بەھای دۆلار و دراوەكان بن .
ئەوەی پەیوەندی بە بە كاڵای حاجیات و تحسینیاتەوە ھەیە لە بابی چروریات نین ئەتوانرێت لە لەیەن بەكاربەرەوە بۆ ماوەی كورت خایەن خواستیان لە سەر كەم بكرێتەوە تا نرخەكان جێگیر دەبێتەوە و ھاوسەنگی لەگەل بەھای دۆلار ھاوتەریب ئەبێتەوە .
٤- كاریگەری حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار لە سەر رێكخستنی نرخەكان بەلەبەرچاوگرتنی فەرزكرندی بەرژەوەندی گشتی بەسەر بەرژەوەندی تاكە كەسی ئەویش لە رێگای لیژنەكانی قایممقامیەتەوە پێویستە رۆژانە چاودێری بازارەكان بكەن .

هه‌واڵی گرنگ