د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشیەكانی منداڵان و گەشەی منداڵان ڕێنمایی دایكان و باوكان دەكات و ڕایگەیاند: هەر كاتێك منداڵەكەت سك ئێشەو یەكێك لەو نیشانانەی هەبوو پێویستە نیشانی پزیشكی پسپۆڕی منداڵانی بدەیت:
١-ئەگەر ئازاری سكی زۆر بوو بە جۆرێك منداڵەكە بخاتە گریان و چالاكی ڕۆژانەی كەم بكاتەوە.
٢-ئەگەر پیساییەكەی خوێنی لەگەڵدا بوو.
٣-ئەگەر خوێنی هەڵهێنایەوە لەگەڵ ئازاری سكەكەی.
٤-ئەگەر ڕشانەوەكەی ڕەنگی سەوز بوو.
٥-ئەگەر لەگەڵ ئازاری سكەكەی لە پێستیدا لیری هەبوو،ڕەنگی زەرد هەڵگەڕابوو ، دەم و چاوی ئاوسا بوو و سەریشی گێژی ئەخوارد.
٦-ئەگەر ئازاری سكەكەی لە بەشی خوارەوەی لای ڕاستی سكی بوو.
٧-ئەگەر لەكاتی میزكردندا ئازاری هەبوو.
٨-ئەگەر لەگەڵ سك ئێشەكە تایەكی بەرزی هەبوو ، منداڵەكە زیاتر خەواڵوو دەركەوت لەچاو ڕۆژانی تر.
٩-ئەگەر هەستت كرد كێشی دابەزیوە.
١٠-ئەگەر تاو كۆكەیەكی زۆرو خراپی هەبوو.