ئایا پێت باشە خوێندنی ئەمساڵ دواخرێت؟
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئایا پێت باشە خوێندنی ئەمساڵ دواخرێت؟

پرسیاری هاوڕێیەك
وەڵام :
ژیان و گوزەران و ئارامی و تێكنەچونی ئاشتی كۆمەڵایەتی لەسەروی هەموو شتێكەوەیە بە خوێندیشەوە
خوێندن مانایەكی نیە گەر ستەم هەببوو
گەر ماڵەكان ساردو سڕبوو
گەر باوكەكان دڵ شكاو گیرفان بەتاڵ بوون
گەر دایكەكان هەناسەساردوو چێشخانەی ساردیان هەبوو!
گەر گەنجەكان بێ ئومێدوو پڕبوون لەڕق!
لەئازار
لەخەم
لەهیوای ناكام
لەئومێدی بێ ئومێدی
ئەوەچیە گرنگتر لە دڵێكی ئارام و گیرفانێكی بەحورمەت؟. ...
كەهەژاری كۆمەڵگای تەنیبوو
كە جیاوازی چینایەتی ئەرزو ئاسمان بوو
كەدزەكان ڕێزلێگیراو ترو باشتر بژین .
خوێندن دەبێتە مۆتەكە
عیبادەت دەبێتە عادەت
مرۆڤ دەبێتە پەیكەر
داد پەروەری هاوار دەكات ، نە دەستێك ، نە هاورێیەك ، نەبوێرێك
ڕێك ئایەتی اعدلوا هو اقربو للتقوا ...
وەك كۆترێكی باڵشكاو لەناو گێژاوی نادادی و ستەم پڕبەرگەروی هاواردەكات :
ئەها منم من ، من نزیكترینم لەخودا لە مرۆڤایەتی ،
من پێشەنگی تقواكانم
من نەبم نوێژكەت ، ڕۆژوەكەت ، عیابەدەكانت
بەخشینەكەت، دوعاكەت ، شیعرەكەت ، واعیزیەكەت ،
سۆشیالیستەكەت ، قەومەكەت ، زمانەكەت ، خاكەكەت
دەكەونە بەرپێ ، دەبنە وتەی سەرزار و حیبری سەركاغەز.
لەدڵێكی بێ ڕۆحەوە دەردەچن .
بێسود وەك ئەو ناوكە خورمایەی لە ئێوارەیەكی بەربانگ لەناو خۆڵ و بەرماوەی ڕۆژوەوان بێ بەزەییانە لول دەكرێن و بێ نرخانە فڕێدەدرێت.
وەرە ئەی مرۆڤ وەرە هیچ شتێك لەسەرو عدالەتەوە نیە
هیچ شتێك!
هەبوو
هەموو شت ئاهێكی خۆشنود دەگرێت !
نەبوو ..
داخێكی پڕژان دەگرێت. ..
ــــــــــــ

هه‌واڵی گرنگ