سەرۆكی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی تەندروستی گشتیی له رووسیا، دەركەوتنی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، كە له بەریتانیا و هه‌ندێك وڵاتانی ئه‌وروپا به خێراییه‌كی زۆر بڵاوده‌بێته‌وه.
ئانا پۆپۆڤا سەرۆكی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی تەندروستی گشتیی و پاراستنی مافەكانی بەكارهێنەر له رووسیا بۆ كەناڵی فەرمیی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرایكرد، ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه بە خێرایی تەشەنە دەكات، له روسیا ده‌ركه‌وتووه.
سەرۆكی ناوه‌ندی خزمه‌تگوزاریی تەندروستی گشتیی و پاراستنی مافەكانی بەكارهێنەر له رووسیا واتیشی: یه‌كه‌م حاڵه‌تی ئه‌م ڤایرۆسه لە هاووڵاتییەكی روسیا ده‌ركه‌وتووه، كە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە.
ناوبراو داوای له حكومه‌ته‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه رێكاری توندتر بگرێته‌به‌ر و پێویسته هاوڵاتیان هۆشیاربن و زیاتر خۆیان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤاپرۆسه نوێیه له روسیا په‌ره‌نه‌سێنێت و دۆخه‌كه له كۆنتڕۆل ده‌ربچێت.