وەزیری بەرگری فەڕەنسا: ره‌نگه‌ داعش دوباره‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری بەرگری فەڕەنسا: ره‌نگه‌ داعش دوباره‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌


وەزیری بەرگری فەڕەنسا رایگه‌‌یاند: هێشتا رێكخراروی داعش بنبڕنه‌كراوه‌ و مه‌ترسی زۆری ماوه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌، هۆشداری دەدات لە سیناریۆی سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریا و عێراق.
لە چاوپێكەوتنێكدا، فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا ڕایگەیاند: هێشتا مه‌ترسی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ماوە و پێدەچێت بە جۆرێك لە جۆرەكان لە سوریا و عێراق سەرهەڵبداته‌وه‌.
وەزیری بەرگری فەڕەنسا وتیشی: دوای ئەوەی شارۆچكەی "باهۆز" لە دەستی ئەو گروپە تیرۆریستییە لە سوریا دەرهێندرا، لەو وڵاتە داعش هەوڵی خۆ ڕێكخستنەوە و پتەوكردنەوەی ریزەكانی دەدات.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر ولاتان ساردببه‌نه‌وه‌ له‌ بنبڕكردنی داعش، ره‌نگه‌ دویاره‌ ئه‌م رێكخراوه‌ خۆی رێرخاته‌وه‌ و له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌ هێزێكی جیاواز ده‌ربكه‌وێته‌وه‌ و مه‌ترسیان له‌ جاری پێشوو زیاتر بێت به‌تایبه‌ت له‌ سوریا و عێراق.‌

 

هه‌واڵی گرنگ