دەسەڵاتدارانی شاری چانگۆن لە كۆریای باشوور، بڕیاریاندا بڕی سەد هەزار دۆلار بدەن بە هەر خێزانێك كەلانی كەم سێ منداڵیان هەیە، ئەوەش بۆ چارەسەركردنی كێشەی دابەزینی ژمارەی دانیشتوان.
تۆڕی " KNN" ی كۆریای باشوور ڕایگەیاند: چانگۆن، پایتەختی هەرێمی كیۆنگ سانگ، لەڕێگەی بەخششی داراییهوە هەوڵدەدات كشەی كەمبونەوەی ژمارەی دانیشتوان چارەسەر بكات و بە گوێرەی سیاسەتێكی نوێ بڕی 91397.72 دۆلار بە قەرز بە هەموو ژن و مێردی شارەكە دەدرێت، ئەگەر خێزانەكە منداڵێكیان بوو ئەوە لە سوودی سەر قەرزەكە دەبەخشرێن، ئەگەر دوو منداڵیان خستەوە، ئەوا لە 30% ی قەرزەكە نادەنەوە، وەئەگەر سێ منداڵیان بوو، ئەوا لە كۆی قەرزەكە دەبەخشرێن.
وەزارەتی ناوخۆی كۆریای باشوور ڕایگەیاندوو، لە ساڵی 2020دا ژمارەی مردن لە ژمارەی لەدایكبوان زیاتربووەو لەو ساڵەدا 275815 حاڵەتی لەدایكبون تۆماركراوە، بەرامبەر بە 307764 حاڵەتی مردن.