زۆرجار خەڵک گومانی باشمان پێدەبات، واتا بەچاوێکی ئەرێنی سەیرمان دەکات و هەژمارێکی گەورەمان بۆ دەکات لەهاوسەنگ ڕاگرتنی کێشەکانی ژیاندا، بۆیە هەمیشە پەنامان بۆدێنێ و چاوەڕوانیەکی زیاتری لەئێمە هەیە، بەتایبەتی لەچارەسەرکردنی گرفتەکان و ناخۆشی و زامەکان و ساڕێژکردنی برینەکان، لە ڕیشەکێش کردنی قەیرانەکاندا، وە نزیک کردنەوەی مەوداکاندا، ڕەواندنەوەی پەڵەهەورە ڕەشەکان، خۆشکردنی دڵی گرفتارانی بێ نەوا... هتد.