چەند ڕێگایەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئازار لەماڵەوە بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند ڕێگایەك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئازار لەماڵەوە بزانە

١- ئازارێك كەبەھۆی پێكانێك ، یاخود برینداری یاخود ڕووداوێك توشتدەبێت ئەوە ئەم ٤ ڕێگایە ئەنجام بدە :
-- پشووی پێبدە.
-- جەوەنەی ساردی یاخود كیسی سەھۆڵ بخەرەرە سەر شۆێنی ئازارەكە (٥-٦) جار لە ڕۆژەكەدا ، ھەر جارەی بۆ (١٥-٢٠) دەقیقە .
---فشار بخەرە سەری و بیپێچە بە باندج یاخود ھەر شتێك لەبەردەستت بێت .
--- ئەگەر ئازاڕەكە لەپەلەكاندا بوو ، باشترە لەگەڵ بەستنەكەدا بەرز بكرێتەوە ، بۆ كەمكردنەوەی ئاوسانەكەی . ھەوڵ مەدا لە شوێنێكدا بۆ ماوەیەكی زۆر پاڵكەویت ، دوای ماوەیەك دەستبكە بە جووڵە .
٢- ئاو بەكاربێنە : لەكاتی بوونی برین ، ڕووشان ، سووتاوی ، شوێنە بریندارەكە بخەرە بەر دەمی ئاوی سارد ، یاخود بە پاكی سارد دایپۆشیوە . ئەگەر پێستەكە بڵقی كردبوو یان شین ھەڵگەڕابوو یاخود ڕەش باشترە ڕای پزیشك وەرگریت .
٣- لەكاتی ئازاری لەناكاوی ماسولكە یاخود جومگە بەھۆی پێكانەوە دەتوانیت پاكی سارد بەكاربێنیت بۆكەمبوونەوەی ئازار و ئاوسان ، بەڵام ئەو نەخۆشانەی ئازاری ماسولكەی بەردەوامیان لەگەڵە ، باشترە گەرمی بەكاربێنن وەكو جەوەنەی گەرم ، حەمام و شاوەری گەرم .
٤- بەكارھێنانی ھەندێك دەرمانی ئازارشكێن ، كەھیج زیانێكی لاوەكی ئەوتۆیان نیە ، وەكو : ئیبۆپرۆفین ، ئەسپرین ، ناپرۆكسین ، زیاتر بۆ ئەو ئازارانە دەبێت كە ھەوكردنیشیان لەگەڵە . بەڵام ئەگەر كێشەی گورچیلە یاخود گەدەت ھەبوو باشترە ڕای پزیشكەكەت وەرگریت ، چونكە زۆر بەكارھێنانیان كێشە دروست دەكەن.
٥- ئەسیتامینۆفین (پاراسیتۆڵ ): بەكاردێت بۆ ئازاری سەرئێشە ، دان ئێشە، ئازاری سوڕی مانگە ، ئازاری ماسولكە لەگەڵ ماسولكە خاوكەرەكان ، بۆ ئەو ئازارانە باشە كە مەرج نیە ھەوكردنی لەگەڵ بێت .
٦- بەكارھێنانی ئازارشكێنە ناوچەییەكان : وەكو جێڵ و كرێم ، سپرای یاخود مشەمای ئازار بۆ ئەو ماسولكە ، یان جومگە یەی ئازاری تیادایە ، ئەمانە زیانی لاوەكیان زۆر كەمە . ئەگەر نەشتبوو دەتوانیت زەیتە ڕووەكیەكان بەكاربێنیت وەكو : زەیتی نەعنا ، زەیتی زەنجەفیل ، زەیتی زەیتون ،( زەیتی مێخەك بۆ دان ئێشە ) .
٧- حەمامی گەرم : زۆر بەسوودە بۆ زۆربەی جۆری ئازارەكان ، بەتایبەتی ئازاری پشت و ئازاری جومگەكان . باشترین پلەی گەرما لەنێوان (٩٢-١٠٠) ی فەھرەنھایتە . تەنیا ڕاكشان سوودی نیە بەڵكو بەكارھێنانی ئاوە گەرمەكەش یارمەتی ھاتوچۆی سووڕی خوێن دەدات و ماسولكەكانیش خاو دەكاتەوە .
٨- ئەگەر ئازارەكەت لەبەشی خوارەوەی لەشتا بوو ، یاخود لەناوچەی كۆم و شوێنەھەستیارەكانت بوو، بۆ نموونە لەكاتی بوونی مایەسیری ، فتق، ئازاری سووڕی مانگانە ..ھتد. باشترە لەناو تەشتێك ئاوی گەرم یاخود بانێۆكە پڕكە لەئاوی گەرم و تیایدا دابنیشە بۆ ماوەی (٢٠-٣٠) دەقیقە ،(٢-٣) جار لە ڕۆژەكەدا .
٩- مەساج كردن : ئەگەر خۆت بیكەیت یاخود نزیكێكت ، یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی ئازاری سەر ، یاخود ئازاری پشت و شان ومل ، بەمەرجێك بەڕێگایەكی تەندروست و بەشێوەی بازنەیی ئەنجام بدرێت .
٩- بەكارھێنانی چاوێلكە لەو كەسانەی تووشی سەرئێشە دەبن بەھۆی شەقیقەوە ، یاخود نەخۆشی ترەوە ، بۆ كەمكردنەوەی ھەستیارییان بە تیشك . ھەروەھا لەو خوران و بێتاقەتییەی بەھۆی خۆڵ و ماددەی پۆلینی ناو ھەواوە بۆیان دروست دەبێت .
١٠- میدیتەیشن و تێڕامان : ڕێگایەكی زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی ئازار ، ئەویش بەوەی كە ماددەی ئیندۆرفین لەلەشتا زیاد دەكات ، كە ئازارشكێنێكی سروشتییە ، دەتوانیت لەگەڵیدا گوێ بۆ موسیكێكی ئارام بگریت .
١١- ھەندێك چای ڕووەكی ھەیە یاخود شەربەتی میوە كەدەتوانیت بۆ ئازارشكاندنی ماسولكە گرژبووەكان بەكاردێت ، وەك : شەربەتی گێلاس ، شەربەتی توو، چای گوڵەبەیبوون، چای سەوز ، چای زەنجەفیل، چای دارچینی .
١٢- خواردنی ھەندێك جۆری خۆراك وەكو : بیبەری سووری توون ، زەردەچەوە ، شلك ، گێلاس ، سیر، نەعنا، شەوەفان ، شیرەمەنیەكان ، چەرەساتەكان كە ماددەی مەگنیسیۆمیان تیادایە و بۆ سەرئێشە زۆر باشن .
١٣- خواردنەوەی ئاو بە ڕێژەیەكی زۆر ، باشترە (٨-١٢) پەرداخ لەڕۆژێكدا بێت .
١٤- نووستن و پشوودان : لەكاتی گونجاوی خۆیدا شەوانە لەكاتژمێر ١١ دا بۆ ماوەی (٦-٨)كاتژمێر .
١٥- دووربكەوە لە خواردنەوە ئەلكھولیەكان و جگەرەكێشان، وھەرگیز بەكاریان مەھێنە بۆ ڕێگا چارەیەك بۆ نەھێشتنی ئازار چونكە ئازارەكەت زیاتر دەكات و سەرئێشەت بۆ دروستدەكات كەبەڕێژەیەكی زۆر بەكاربێت .
١٥- لەكاتی ئازاردا دووربكەوە لە خواردنە ئامادەكراو موعەلەب و حازركراوەكان ، ئەو خواردنانەی لە ڕۆنێكی زۆردا سووردەكرێنەوەو فاست فودەكان .

 


د. ھەڤین كەمال شاە محەمەد 

هه‌واڵی گرنگ