مرۆڤ گەورەو سەروەری سەر زەویە ، لەلایەن خواوە ڕێزی لێنراوە، هەموو دروستکراوەکانی سەر زەوی و ئاسمانەکانی بۆ ملکەچکراوە..بۆیە دەبێ هەمیشە مرۆڤ ڕێزو شکۆی پارێزراو بێ و بەگەورە سەیربکرێ و ڕێگەنەدرێ سووک و ڕیسوابێت و کەرامەتی لەکەداربکرێ. + خاک (زەوی) گرنگەو پیرۆزە ، بە بەهایە، شیاوی ئەوەیە، کەقوربانی لەپێناودا بدرێ، ئەویش بۆئەوەی مرۆڤەکان بەسەربەرزی و شکۆداری لەسەری بژین.
نەوت سامانێکی سروشتی ستراتیجی و بەنرخی ژێر زەویەو خوا بە مرۆڤەکانی بەخشیوە، لەچوارچێوەی بەخشینی سامان و نیعمەتەکانی دیکە پێی و ملکەچکردنیان بۆی.
کەوابوو مرۆڤ لەسەرووی خاک و سامانەکانەوەیەو زەوی لەپێناومرۆڤدا سازکراوەو ڕاخراوە ، سامانەکانیش بۆخزمەت و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکانن.
بۆیە زۆر سەیرە مرۆڤ برسی و ڕەزیل و سەرشۆڕبکرێت و پیرۆزی و شکۆ بە سامانی (نەوت) بدرێ،بەڵکو دەبێ سەودا بەنەوت وسامانی ترەوەبکرێ ،لەپێناو پاراستنی کەرامەت و شکۆی مرۆڤەکان و دابینکردنی ژیانێکی ئاسودەو سەربەرزانەبۆیان.