لەكۆتاییدا وڵاتی چین رەزامەندی دەربری شاندی تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە بچێتە ئەو وڵاتە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەكۆتاییدا وڵاتی چین رەزامەندی دەربری شاندی تەندروستی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە بچێتە ئەو وڵاتە

شارەزايانى رێكخراوى تەندروستى جيهانى (WHO)، بەمەبەستى لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، كۆتایی ئەم هەفتەیە دەگەنە چين.

لەمبارەیەوە كۆميسيۆنى نیشتمانی تەندروستيى چين، روونكردنەوەيەكى دەربارەى سەردانەكەى شاندى رێكخراوى تەندروستيى جيهانى بۆ وڵاتەكە بڵاوكردەوەو ئاماژەى بەوە كردووه‌: شاندێك پێكهاتووە لە شارەزايانى (WHO)، بۆ لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى سەرهەڵدانى ڤايرۆسى كۆرۆنا، كە بووە پەتايەكى جيهانى رۆژى ١٤ى كانوونى دووەم دێن بۆ خاڵى دەستپێكى سه‌رهه‌ڵدانی ڤايرۆسەكە لە چين و ئەوەشى ئاشكراكرد كە شارەزايان لەگەڵ هاوپيشە چينييەكانيشيان كۆدەبنەوە.

پێشتر وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى چين، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى دا، لە ٦ى كانوونى دووەم ئاشكرايكردبوو كە بۆ تاوتوێكردنى سەرچاوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەگەڵ رێكخراوەكە لە راوێژكاريدان.

لای خۆشیەوە د. تيدرۆس ئادهانۆم، رێكخەرى گشتيى رێكخراوى تەندروستى جيهانى رۆژى ٥ى كانوونى دووەم لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا، لە بارەى چوونى زانايانى نێودەوڵەتى بۆ چين بەمەبەستى لێكۆڵينەوە لە سەرچاوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا رایگەیاندبوو "ئەوەمان پێراگەياندرا كە بەرپرسانى چين، هێشتا مۆڵەتى پێويستيان بۆ ئەو شاندە تەواو نەكردووە كە پێويستە بچن بۆ وڵاتەكە. دەستپێكردنی گەشتى دوو ئەندامى تيمەكە بۆ چين و راگرتنى ئەوانەى ديكە لە دوا ساتدا تووشى بێ ئومێدى كردم".

لاى خۆيەوە رێكخەرى پرۆگرامى بارى لە ناكاو لە رێكخراوى تەندروستى جيهانى مايك رايان، رايگەياندبوو كە كێشەى ڤيزە بووەتە رێگر لە چوونى شاندەكەى رێكخراوى تەندروستى جيهانى بۆ ناو وڵاتی  چين.

 

 

هه‌واڵی گرنگ