15 پەرلەمانتاری کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

15 پەرلەمانتاری کورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێنا

15 پەرلەمانتاری کورد لە فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جگە لە پارتی و یەکێتی هاوپه‌یمانیێتیه‌كیان بە ناوی "هیوا" پێكهێنا.

ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 11 ی كانونی دووه‌می 2021 ئه‌ په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ پێشتر وەکو گروپى 15 کاریان دەکرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگه‌یاند، لە داهاتوودا لەژێر ناوى هاوپەیمانێتی "هیوا" کاردەکەن.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هاوپەیمانێتییەکەیان وەڵامدانەوەیەکى سروشتییە بۆ هیواى گەلى کورد و دژمنایەتیان لەگەڵ هیچ کەس و حزبێکدا نییە، بەڵام دژى گەندەڵین لەهەر لایەکەوە بێت.

هه‌روه‌ها ئەو 15 پەرلەمانتارە بانگهێشتى هەموو "هێزە چاکەخوازەکان" دەکەن بۆ ڕاستکردنەوەى پڕۆسەى سیاسی لەرێگەى هەڵبژاردنێکى دادپەروەرانەوە.

 

پەرلەمانتاره‌كان بریتین لە:-

یوسف محەمەد، هۆشیار عەبدوڵا، کاوە محەمەد، غالب محەمەدو بەهار مەحمود پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان

ئەحمەدی حاجی ڕەشید و سەلیم شوشکەیی،پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی

موسەنا ئەمین و جەمال کۆچەر ،پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی

سەرکەوت شەمس، ڕابون مەعروف،پەرلەمانتاری فراکسیۆنی ئایندە

پەرلەمانتاری سەربەخۆ: ڕێبوار كەریم، عەبدولباری مەجید

یوسرا ڕەجەب، سروە ونس ،پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ

هه‌واڵی گرنگ