كوردی‌و
وەزارەتی تەندروستی عێراق روونكردنەوە لەبارەی تۆماركردنی حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ دەدات و رایدەگەیەنێت،"هیچ حاڵه‌تێكی تووشبوون به نه‌وه نوێیه‌كەی ئه‌و په‌تایه تۆمارنەكراوە".
له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ئیبراهیم سمێدعی، شرۆڤه‌كاری سیاسی ناسراوی عێراقی، كه تووشبوونی خۆی وه‌ك یه‌كه‌م حاڵه‌ت له عێراق به زنجیره‌ی نوێی كۆرۆنا راگه‌یاندبوو، سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له تۆمارێكی ده‌نگیدا ئه‌و هه‌واڵه‌ی به دوور له راستی وه‌سف كرد و رەتیكردەوە هیچ حاڵه‌تێكی نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ئه‌و په‌تایه له عێراق تۆمار كرابێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوە، "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاندووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئامێره‌كانی تاقیگه پزیشكییه‌كان نوێ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشان بكات".