بەهۆی توانەوەی بەستەڵەك، گیانلەبەرێكی كۆن دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی توانەوەی بەستەڵەك، گیانلەبەرێكی كۆن دۆزرایەوە

 

 

دوای ئەوەی لەناوچەی یاقوتیا لەسیبیریا كە ئەڵماس بەرهەم دێنێت و لەئاكامی توانەوەی بەستەڵەك دۆزرایەوە، زاناكانی ڕووسیا پشكنین لەسەر جەستەی یەكشاخێك دەكەن موودارەو بەباشی ماوەتەوە، ئەگەری هەیە بەر لە (12) هەزار ساڵ لەو ناوچەیە ژیابێت.

ناوچەی فراوانی سیبیریا لەڕووسیا بۆ ماوەیەكی زۆر بەستەڵەك دایپۆشیوە، لەگەڵ گۆڕانكاری كەش و هەواو توانەوەی ئەو بەستەڵەكەو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای جەمسەری باكورو هەموو جیهان، پێشتر چەندین دۆزینەوەی هاوشێوە هەبووە.

(ڤالەری بلۆتینكۆف) زانای زیندەوەر ڕایگەیاند، لەمانگی ئابی ڕابردوودا یەكشاخێك لە ڕووبارێكدا دۆزرایەوە، هەر چوار پەلی و هەندێك ئەندامی جەستەو دان و مووی پێست و كەوڵی بەباشی ماونەتەوە، ئەمە زۆر بەدەگمەن دادەنرێت.

بلۆتینكۆف ووتی: لەوانەیە ئەو یەكشاخە موودارە لە كۆتایی قۆناغی (بلیستۆسین) دا ژیابێت، ئەوەی بەر لە (11700) ساڵ كۆتایی پێهاتووە، ئەم زانایە ووتیشی: لەسەر بنەمای نیشانەی سوانی دانەكانی پێدەچێت ئەو گیانلەبەرە دانی بەكارهێنابێت بۆ كۆكردنەوەی خواردن.

 

هه‌واڵی گرنگ