سێ چه‌كداری داعش كوژران
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێ چه‌كداری داعش كوژران

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند: شەوی رابردوو له‌ ئاكامی‌ بۆردومانی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانه‌وه، لە سنوری قەزای داقوق، سێ چه‌كداری رێكخراوی داعش ‌ كوژران.


سەعد حەربییە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک رایگەیاند: شەوی رابردوو لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەی هاوپەیمانان، لە سنووری قەزای داقووق و بە دیاریكراوی لە گوندی تل عیدا، سێ سەركردەی داعش كوژران.


فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ داعش هەوڵی خۆڕێكخستنەوە ده‌دات، به‌ڵام هێزی ئاسمانیی هاوپه‌یمانان لە سنووره‌كه‌ بۆ‌تە هۆكاری پەكحستنی جوڵەی تیرۆیستان، بۆیه‌ پێویسته‌ بۆ دورخستنەوەی مەترسییەكانی داعش، بۆردمانی ئاسمانی بۆ سەر ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە له‌ ناوچه‌كه‌ بەردەوام بێ.

هه‌واڵی گرنگ