دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و هەوڵەكانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرو كووتان بۆ كۆڤید – 19 دەدرێت و نەخۆشیەكەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە ڕوودەدات، كورتكراوەی هەندێك ڕاپۆرتی زانستی بەم دوایەنە بڵاوكرایەوە دەخەینە ڕوو.
ڕاپۆرتێك دەڵێت : لەوانەیە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیانی بۆ مێشك هەبێت بێ ئەوەی نیشانەكانی لەنەخۆشەكەدا دەركەوێت.
توێژینەوەیەكی نوێ لە گۆڤاری نیوئینگلاندی تەندروستیدا بڵاوكراوەتەوە گەیشتۆتە ئەو دەرئەنجامەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێویست ناكات ڕاستەوخۆ بچێتە خانەكانی مێشكەوە بۆ تێكدانی.
دوای گیان لەدەستدانی تووشبوان بە ڤایرۆسی (كۆڤید – 19)، توێژەران مێشكی 19 نەخۆشیان پشكنیوە، سەنگیان خستۆتە سەر هەندێك ناوچەی مێشك، بەوپێیەی ڤایرۆسەكە زیاتر دەچێتە ئەو شوێنانەوە، وەك ئەو ناوچەیەی كۆنترۆڵی بۆنكردن لە مرۆڤدا دەكات، هەروەها ڕەگی مێشك ئەوەی كۆنترۆڵی هەناسەدان و ڕێژەی لێدانی دڵ دەكات، لە 14 نەخۆشدا یەكێك لەو دوو ناوچەیە یاخود هەردووكیان دەماری خوێنی هەوكردنی هەبووە، هەندێكیان خوێنی تێدا مەیوەو هەندێكیان خوێنی لێ بەربووە. دەركەوتووە ئەو جێگایانەی خوێنی لێچوە بەهۆی كاردانەوەی بەرگری جەستە دەوروبەری هەوكردنی زۆریان هەبووە، بەڵام توێژەران هیچ نیشانەیەكی بوونی ڤایرۆسیان لەو جێگایانەدا بەدی نەكردوە.
دكتۆر ڤێندارا ناس لە پەیمانگای نیشتمانی بۆ پشێویەكانی هەستەدەمارو مەینی خوێنی مێشك بەشدار لە توێژینەوەكەدا ووتی : تووشی سەرسووڕمان بووین كاتێك بینیمان زیانەكان هاوشێوەی مەیینی خوێنە لەمیشكداو هەوكردنی هەستە دەمارەكان.
دكتۆر ناس ووتیشی: تائێستا دەرئەنجامەكان ئاماژە بەوە دەدەن ئەگەری هەیە زیانەكان بەهۆی ڤایرۆسی سارس (كۆڤید – 20) ەوە نەبووبێت كە ڕاستەوخۆ لەمێشكی دابێت.
هەروەها ووتی: پلانمان بۆ داهاتوو هەیە بزانین چۆن (كۆڤید – 19) زیان بە دەمارەكانی خوێنی میشك دەگەێنێت، یاخود دەركەوتەی زیان بۆ ماوەیەكی كورت یان درێژخایان چۆن ڕوودەدات وەك ئەوەی لەهەندێك نەخۆشدا بەدیمان كردووە.