سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تییكردنی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ناسراو به (سی ئای ئه‌ی)، باڵیۆزێكی پێشووی ئه‌مریكا له روسیا كاندید ده‌كات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، (ویلیا‌م بێرنز)ی بۆ سه‌رۆكایه‌تییكردنی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ناسراو به سی ئای ئه‌ی، كاندیدكرد، ویلیا‌م بێرنز دیپلۆماتێكی نموونەییە كە خاوەنی ئەزموونی دەیان ساڵە و ئاسایشی ئەمریكا و خەڵكەكەی دەپارێزێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌خراوه‌ته روو، بایدن وا بیردەكاتەوە، كاندیدی سەرۆكایەتی سی ئای ئەی، هەواڵگریه‌و پەیوەندی بە سیاسەتەوە نییە و رێگریی لە هەرەشەكان ده‌كات پێش ئەوەی بگەنە سنوورەكانمان و رووبەروویان دەبێتەوە، ئه‌و كەسێكە كە پێویستمان بە زانایی و دووربینییەتی.
شایه‌نی باسه، بێرنزی تەمەن ٦٤ ساڵانه‌و، پێشتر باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە رووسیا و ماوەی ٣٣ ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی خزمەتی كردووە.