نرخی نەوت بە بەرزی وەستاوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی نەوت بە بەرزی وەستاوە

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 56 دۆلاری ئەمریكی لە ئێستادا نرخی نەوت جێگیربووە.

بەپێی ئاژانسە ئابورییەكانی جیهان، نرخی نەوت گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە 7 مانگی رابردوودا و نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 56 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی دوایین زانیاری لە بازاڕەكانی جیهان، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (56.02) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (52.70) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، کەمبوونەوەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە هۆكاری بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوتن لە بازاڕەكانی جیهاندا.

 

هه‌واڵی گرنگ