ئه‌مرۆ حكومه‌تى عێراق تاوتوێى دۆخى خوێندنى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن وهه‌وڵیش ده‌ده‌ن رۆژه‌كانى ده‌وام زیاد بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراق هۆشدارى له‌و هه‌نگاوه ده‌دات.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندوه: كه‌ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌پێناو زیادكردنى رۆژه‌كانى ده‌وامى خوێندنگاكان بۆ ته‌واوى قوناغه‌كانى خوێندن.
فه‌لاح قه‌یسى، وه‌كیلى ئیدارى له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاندوه: كه‌محمد خه‌له‌ف وه‌زیرى په‌روه‌رده و حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌رفراوان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ شانه‌ى قه‌یرانه‌كان وبه‌رپرسانى هه‌ردوو وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به‌رێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ئه‌نجامده‌ده‌ن، وگوتى: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌پێناو زیاتركردنى رۆژه‌كانى ده‌وامى خوێندن بۆ دوو رۆژ یان سێ رۆژ بۆ هه‌ر یه‌كه له‌قوناغه‌كانى سه‌ره‌تایى و دواناوه‌ندى.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراق هۆشدارى ده‌دات له‌زیادكردنى رۆژه‌كانى ده‌وامى خوێندن له‌قوتابخانه وزانكۆكاكان.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤ رایگه‌یاندوه: هه‌ر زیادكردنێك له‌رۆژه‌كانى ده‌وامى خوێندن ده‌بێته هۆى زیادكردنى ژماره‌ى توشبووان به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا.
راشیگه‌یاندوه: دابه‌زینى ئێستا له‌ژماره‌ى توشبووان، كاتییه وكۆتایى په‌تاكه نیه، وبۆیه پێویسته وریا بن له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ى رابردوو.