هۆندا بۆ ئۆتۆمبێل داهێنان دەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هۆندا بۆ ئۆتۆمبێل داهێنان دەكات

 

 

كۆمپانیای هۆندای ژاپۆنی كە كۆمپانیایەكی بواری پیشەسازی ئۆتۆمبێلە بەڵینیداوە لەرێگەی بەرهەمێكی نوێوە (99.8%) ی ڤایرۆسەكانی ناو ئۆتۆمبێل لە ناوبەرێت.

ئەو بەرهەمەشی فیلتەرێكە بە ناوی (كۆرۆمارۆ) كە بە تەواوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ئۆتۆمبێلدا لەناو دەبات و بەم دواییەش ئەو بەرهەمەی خستۆتەڕوو.

كۆمپانیای هۆندا لەبارەی ئەو بەرهەمەوە ئاشكرایكردووە، كە فیلتەری (كۆرۆمارۆ) هەمان ئەركی(ماسك) ی هەیە كە مرۆڤ بەكاریدەهێنێت بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆناو بەرهەمەكە ڕووبەرێكی تایبەتی هەیە كە دەتوانێت ڤایرۆسەكە بگرێت و بە كارلێكی كیمیایی مادەی (زنك) كە بۆ ڕێگری لەژەنگ بەكاردێت ڤایرۆسەكە لەناودەبرێت.

كۆمپانیای هۆندا دەڵێت، كۆرۆمارۆ دەتوانێت هەموو ئەو ڤایرۆسانە لەناوبەرێت كە لە شوێنی دانیشتنی ئۆتۆمبێلدا كۆدەبێتەوە، وەك ئەوەی بە مرۆڤەوە دەلكێت كاتێك دەچێتە بازاڕ بۆ شت كڕین.

هۆندا بە متمانەی تەواوەوە باس لەوە دەكات فیلتەری كۆرۆماكۆ دەتوانێت لە ماوەی (15) خولەكی كارپێكردنی ئۆتۆمبێلدا (99.8%) ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەبات، لە ماوەی سەعاتێكیشدا هەموو ڤایرۆسی سەر ڕووبەرەكان لەناو دەبات.

هۆندا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، هەرچەندە تەمەنی گریمانەیی ئەو فیلتەرە یەك ساڵە، بەڵام باشترە لە دوای بڕینی مەودای (15) هەزار كیلۆمەتر بگۆردرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ