ئەگەر سبەینان شیكۆلاتە بخۆن ئەم سوودانەی هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەگەر سبەینان شیكۆلاتە بخۆن ئەم سوودانەی هەیە

 

 

شیكۆلاتە هەر لەكۆنەوە بۆ چارەسەركردنی چەندین گرفتی تەندروستی سوودی لێوەرگیراوە، دەریشكەوتووە یەكێكە لەو ماددە خۆراكیانەی گەلێك سوودی تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا پێگەی، بڕیات سایدی ئەمریكی ئاماژەی بە پێنج سوودی خواردنی شیكۆلاتە لە ژەمی بەیانیاندا كردووە بەم جۆرە:

1. باشكردنی توانا هۆشەكییەكان :

لێكۆڵینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە ئەو كەسانەی هەفتانە یەك جار شیكۆلاتەی رەنگ تۆخ دەخۆن، ئاستی توانا هۆشەكی و بابەتەكانی پەیوەست بە فێربوون و بیرەوەرییان باشتر بووە.

2. لەدەستدانی كێش : 

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلـماندووە كە خواردنی شیكۆلاتە لەبەیانیاندا ڕێگەیەكی نموونەییە بۆ لەدەستدانی كێش، ئەویش بەوپێیەی حەزی زۆری بۆ خواردن بەدرێژایی رۆژەكە كەمدەكاتەوە، بەتایبەتی حەزی خواردنی شیرینییەكان.

3. هەستە باشەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات : 

هەندێك كەس هەر كە بەیانیان لەخەو ڕادەبن دۆخێكی مەزاجی خراپیان هەیە، بۆیە دەكرێت لەڕێگەی خواردنی شۆكۆلاتەوە هەستی باشی مرۆڤ و دۆخی دەروونییەكەی بەهێز بكرێت.

4. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە :

چەندین لێكۆڵینەوە ئەوەیان سەلـماندووە كە ئەوانەی رۆژانە شیكۆلاتە دەخۆن، كەمتر مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی دڵ و مێشكیان كەمتر دەبێت.

5. پشتیوانیكەری راهێنانەكانی بەیانیانە :

شیكۆلاتەی تۆخ ئاستی نایتریك ئۆكسیدی بەرز دەكاتەوەو چاكبوونەوەو گەشە بۆ ماسولكەكان دەستەبەر دەكات، ئەوەش وا دەكات كە زیادكردنی هەندێك شیكۆلاتەی تۆخ یان كاكاو بۆ ژەمی بەیانیان پێش یان پاش ڕاهێنانە وەرزشییەكان بیرۆكەیەكی باش بێت.

 

هه‌واڵی گرنگ