یەکێتی ئەوروپا هه‌وڵ دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەکێتی ئەوروپا هه‌وڵ دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار

 

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، به‌ رۆژنامه‌یه‌كی نیمچه‌ فه‌رمی عێراقی رایگه‌یاند: هەوڵدەدەن عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەربهێنن، کە زۆر مەترسیدارن و کەمتەرخەمن لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، رۆژنامەی سەباحی نیمچەفەرمی عێرقی، بڵاویکردۆته‌وه‌، مارتن هوت، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق پێی راگەیاندوون، سەقامگیریی عێراق و خۆشگوزەرانی و سەروەرییەکەی، مەرجی بنچینەیی هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیرییە لە ناوچەکە بە گشتی، هەنگاوەکانی حکومەتی ئەو وڵاتەشی، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە گرنگ زانی.
باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق بۆ رۆژنامه‌ عێراقیه‌كه‌ وتیشی: یەکێتیی ئەوروپا، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سڕینەوەی ناوی عێراق لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار لەسەر ئاستی جیهان.
جێگه‌ی باسه‌، لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکێتیی ئەوروپا لیستێکی بە ناوی ئەو وڵاتانە بڵاوکردەووە کە زۆر مەترسیدارن لەسەر دارایی یەکێتیی ئەوروپا، بەهۆی کەمتەرخەمییان لە رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، عێراق یەکێک بوو لەو وڵاتانە و هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی ئەفغانستان، سووریا، پاکستان، یەمەن، ئێران و کۆریای باکووریش لە لیستەکەدابوون.

هه‌واڵی گرنگ