ئەو باجانەی دانراون تەنها باجی بێدەنگ و بێ قەدری مرۆڤی ئێرەن
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو باجانەی دانراون تەنها باجی بێدەنگ و بێ قەدری مرۆڤی ئێرەن

ئەو باجانەی دانراون تەنها باجی بێدەنگ و بێ قەدری مرۆڤی ئێرەن، نەک باجی کاڵا و خزمەتگوزاریەکان، ئەوکاتانەی مرۆڤەکان وادەزانن داوای مافی خۆکردن باجی هەیە، بۆیە بێدەنگ دەبن، دەبینن باجی بێدەنگی زۆر زیاترە لە باجی دەنگهەڵبڕین.
کاتێک دەسەڵات ( نەک حوکمەت، چونکە ئێمە حوکمەتمان نیە) نایاساییانە باج لەسەر کۆی ژیانی مرۆڤەکان دادەنێت، لەکاتێکدا لە ٦٦٪ کۆی موچەی موچەخۆرانی ساڵی ۲۰۲۰ نەداوە، لەهەمانکاتدا نەک هەلی کاری نەڕەخساندوە، بگرە بەهۆی قاچاخچێتی و دەسەڵاتی حزبیەوە هەلی کارەکان لەناو دەبات، تاڵانی سەرەوەت و سامانی نیشتمانی دەکات، دەزانێت کۆمەڵگەی مێگەل چارەنوسی سەربڕینە.
لەوانەیە هاوڵاتیان دەرکی ئەوە نەکەن، کە ئەم باجانە چۆن ژیانیان سەختەکات، بۆ نمونە کاتێکی پێنج هەزاری ئاسیا و کۆڕەک دەبن بە حەوت هەزار، کە گومانیش هەیە لەوەی ئاسیا و کۆڕەک ئەو بڕە باجەی دەیخەنە سەر کارتەکان بیگەڕێننەوە بۆ حوکمەت، کاتێک نرخی ئەنتەرنێتی ماڵەکەی لە چل هەزارەوە دەبێتە چل و هەشت هەزار، کاتێک کۆتایی ساڵ داوای ملیۆنێکی لێدەکەن بۆ باجی ئۆتۆمۆبێلەکەی، کاتێک لیترێک بەنزین ٥۰ دیناری بۆ زیاد دەبێت، کاتێک نرخی خزمەتگوزاری شوقە و گوندە مۆدێرنەکان دەهەزاری بۆ زیاد دەبێت، کاتێک بتڵێک غاز هەزار دیناری بۆزیاد دەبێت، بەڵام موچە و هەلیکاریش نیە، تەنها باجی ملشۆڕی و بێدەنگین کومەڵگە دەیدات .
 

هه‌واڵی گرنگ