ئه‌ندامێكی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق، هۆشداری له زیادكردنی رۆژه‌كانی خوێندن له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق.
لەمبارەیەوە عه‌لی به‌یاتی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كۆرۆنا به‌شێوه‌ی شه‌پۆل له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك بڵاوببێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوان ژماره‌ی تووشبووه‌كانی زیاد ده‌كات، ره‌نگه هه‌ندێكجاریش كه‌مبكات، ئه‌وه‌ش په‌یوه‌سته به كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان و ره‌چاوكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی، له‌روی خۆپارێزیه‌وه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانیان هه‌یه به‌راورد به عێراق، چونكه هۆیه‌كانی گواستنه‌وه، هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و ڤایرۆسه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە: له مانگی (شوبات/2)ی ساڵی رابردوو عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له ڕێگه‌گرتن له هاتنه ناوه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ش له عێراق بڵاوده‌بێته‌وه، چونكه ناتوانرێت به‌ته‌واوه‌تی سنوره‌كان دابخرێن هاوشێوه‌ی وڵاتانی دیكه رێكاره‌كان توندبكرێنه‌وه.
ئەوەشی وتوە: كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق كاتیه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه كه‌مبكه‌ینه‌وه و هاوڵاتیان بپارێزین، پێویسته ڕێكاری ڕێگریی به‌رده‌وام بێت.