ماڵپه‌ڕی Worldometers له نوێترین زانیارییه‌كانیدا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 12 ی كانونی دووه‌می 2021 ده‌رخستوه، ژماره‌ی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كه هێشتا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، گه‌یشتووه‌ته 24 ملیۆن و 30 هه‌زار و 555 كه‌س.
ماڵپه‌ره‌كه ڕوونیشیكردۆته‌وه، 23 ملیۆن و 921 هه‌زار و 129 تووشبوو به سووكی تووشی په‌تاكه بوون، به‌ڵام مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 109 هه‌زار و 361 تووشبووه‌كه‌ی دیكه‌ی هه‌یه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری و داتایه‌كانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ،به‌رزترین رێژه‌یش به تۆماركردنی نۆ ملیۆن و 77 هه‌زار و 487 كه‌س له ئه‌مریكا تۆمار كراوه. به دوای ئه‌ویشدا به تۆماركردنی دوو ملیۆن و 515 هه‌زار و 706 تووشبوو فه‌ڕه‌نسا له ریزی دووه‌م و به تۆماركردنی یه‌ك ملیۆن و 629 هه‌زار و 591 تووشبووش به‌ریتانیا له ریزی سێیه‌مدا دێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆرۆنا له جیهان 91 ملیۆن و 375 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، تاكوو ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 954 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه.